4
7 بارزانى: چاوه‌ڕوانکردن زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌بڕیاردان و ئه‌نجامدانى ریفراندۆم
13/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ 13 ى ئه‌یلولى 2017 به‌رێًز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌ئاکرێ  رایگه‌یاند، بڕیارى ریفراندۆم بڕیارى تاکه‌ که‌س  یان تاکه‌ حزب و چه‌ند حزبێک نیه‌ به‌ڵکو بڕیارى  هه‌موو گه‌لى کوردستانه‌ و نوێنه‌رى سه‌جه‌م حزب و پێکهاته‌و ئاینه‌کانى تێدا به‌شداره‌ ،بڕێکى بوێرانه‌ و مێژووییه‌ .

 بارزانى ووتى : سه‌باره‌ت  به‌په‌نابردن بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندم هیچ رێگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌مى گه‌لى کورد نه‌مایه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان هه‌ربۆیه‌ لامه‌رکه‌زى و ئۆتۆنۆمی فه‌شه‌لى هێنا و له‌فیدراڵیش گه‌لى کوردستان هه‌موو هێز وتواناى خۆى خسته‌گه‌ڕ بۆ دروستکردنى عێراقێکى فیدراڵى دیموکرات له‌داى روخانى سه‌دام حسێن دیسان ئه‌ویش هیچ سودێکى نه‌بوو ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى که‌ عه‌قڵیه‌تى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ نیه‌ که‌شه‌راکه‌ت و هاوبه‌شى و پێکه‌وه‌ کارکردن قبوڵبکات .


بارزانى وتى: چاوه‌ڕوانکردن زۆر مه‌ترسیدارتره‌ له‌بڕیاردان و ده‌نگدان به‌ریفراندۆم و دیاریکردنى مافى چاره‌نوس ئه‌وانه‌شى ده‌ڵێن ریفراندۆم دوا بخه‌ن، باپێمان بڵێن ئێمه‌ که‌دواى بخه‌ین که‌ى ریفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین و که‌ى کاته‌که‌ى گونجاوه‌.
 
هه‌روه‌ها گوتى: چیدیکه‌ نابێت په‌یمانه‌کانى لۆزان و سایکس بیکۆ چاره‌نووسى کوردستان دیار بکه‌ن و ئێمه‌ ده‌بێت خه‌ڵکى خۆمان و گه‌لى کوردستان ئه‌و چاره‌نووسه‌ دیار بکات.

بارزانى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌  برایه‌تى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ و پێکهاته‌کان و هه‌موو ئاین و ئاینزاکان ده‌بێت بپارێزرێت و ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ده‌ستى برایه‌تى بۆ هه‌موو لایه‌ک درێژ بکه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌کێک بیه‌وێت شه‌ِ بکات و ئه‌وه‌ با خۆى تاقى بکاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ مه‌یدان ،ووتیشى  ئه‌گه‌ر ئه‌وان شه‌راکه‌ت و برایه‌تى قبوڵ نه‌که‌ن، کوردیش خزمه‌تکارى قبوڵ ناکات.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group