4
7 شاندێکى مه‌کته‌بى سیاسى سه‌ردانى هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندى (دهۆک و سۆرانى ) حزبى سۆسیالیست ده‌کات
13/9/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رله‌به‌یانى رۆژى سێ شه‌ممه‌ 12 ى ئه‌یلولى 2017  شاندێکى مه‌کته‌بى سیاسى که‌پێکهاتبوون له‌هه‌ڤاڵان  عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود حاجى لێپرساروى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و مامۆستا ڕه‌فعه‌ت محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى و به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ڕێکخستنى ناوه‌ندى و سۆران حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى ڕیکخستنى ناوه‌ندى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى دهۆکى حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان کرد و له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵان موسڵح  ره‌جه‌ب ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى و  مامۆستا بایه‌زید شێخانى به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى دهۆک و هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌نده‌ وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کران .

له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ڤاڵ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود باسى له‌ ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ کرد وتیشکى خسته‌ سه‌ر پرسى ڕیفراندۆم  که‌بڕیاره‌ له‌ 25 ئه‌م مانگه‌ ئه‌نجام بدرێ له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ ته‌ئکیدى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ حزبى سۆسیالست دیموکراتى کوردستان پشتیوانى سه‌رخستنى ده‌کات وه‌ک پرسێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و داواى له‌ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى دهۆک کرد کاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌ هه‌بێت و کارى جددى بکه‌ن بۆ سه‌رخستنى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان.

پاشنیوه‌ڕۆى هه‌مان رۆژ شانده‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندى سۆرانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانیان کردو له‌لایه‌ن هه‌ڤاڵ ئه‌نوه‌ر حه‌سن مه‌لا به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ند و هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمى پێشوازى کران

له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا هه‌زاڵ عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود لێپرسراوى ده‌سته‌ى کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى س باسى له‌ ڕه‌وشى سیاسى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ى کرد و پشتگیرى پرسى ڕیفراندۆمى ڕاگه‌یاند وه‌ک پرسێکى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و داواى له‌ هه‌ڤاڵانى مه‌ڵبه‌ندى سۆران کرد کاریگه‌رییان له‌سه‌ر پرۆسه‌که‌ هه‌بێت و کاربکه‌ن بۆ سه‌رخستنى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیى کوردستان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له‌جوگرافیاى قه‌یرانى به‌هاکاندا کارێکى ناوازه‌یه‌
ئایا به‌به‌شدارى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان په‌رله‌مانى کوردستان کاراده‌کرێته‌وه‌
چه‌مکى ئاشتى لاى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group