پێشمه‌رگه‌ به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنى حه‌ویجه‌دا ناکات ته‌نها به‌رگرى ده‌کات

9/21/2017 3:03:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز







وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌شدارى له‌ ئۆپه‌راسیۆنى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌دا ناکات ،ته‌نیا هێڵه‌کانى به‌رگرى خۆى به‌هێز ده‌کات
 
جه‌بار یاوه‌ر  ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یاند، هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ به‌شدارى له‌ ئۆپه‌راسیۆنى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌دا ناکات.

ئه‌میندارى گشتیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش ده‌دات، پێشمه‌رگه‌ ته‌نیا هێڵه‌کانى به‌رگرى خۆى به‌هێز ده‌کات و رێگه‌نادات چه‌کدارانى داعش دزه‌ بکه‌نه‌ سنووره‌کانی هه‌رێمى کوردستان.

جه‌بار یاوه‌ر  ئه‌وه‌شى خسته‌روو که‌ رێگا به‌هیچ هێزێکى عێراقى نادرێت له‌ سنوورى پێشمه‌رگه‌  ده‌ست به‌پێشڕه‌وى بکات بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌که‌.

 ئه‌وه‌شى ئاشکرا کردووه‌ که‌ سه‌ره‌تاى ئۆپه‌راسیۆنى کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ له‌ ناوچه‌کانى شه‌رگات ده‌ستی پێکردووه‌ و حه‌ویجه‌ دوایین خاڵ ده‌بێت هێزه‌کانى عێراقى کۆنترۆڵى ده‌که‌نه‌وه‌.




زۆرترین خوێندراو