راگه‌یه‌ندراوى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم

9/21/2017 4:58:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ڕۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢١ ى ئه‌یلولى ٢٠١٧، له‌ سه‌لاحه‌ددین، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم به‌ سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى کۆبۆوه‌.
له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌کان و نوێترین هه‌ڵوێسته‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و عێراق هه‌ڵسه‌نگێندران.

کۆبوونه‌وه‌که‌ گه‌یشته‌ ئه‌و بڕیارانه‌:

یه‌که‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هێشتا ئه‌و به‌دیله‌ى که‌ جێگه‌ى ڕیفراندۆم بگرێته‌وه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ و کاتى گونجاویش نه‌ماوه‌، ئه‌گه‌ر گرێنتیى ته‌واو بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان نه‌درێت، ڕیفراندۆم له‌ کاتى دیاریکراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دووه‌م: بڕیار درا که‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌رگاى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌کراوه‌یى بهێڵدرێته‌وه‌ و کاتى پێویستى پێ بدرێت.

سێیه‌م: کۆبوونه‌وه‌ بڕیارى دا که‌ بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى دوایین هه‌ڵوێست، شاندى دانوستانکارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم، ڕۆژى شه‌ممه‌ ٢٣ـی٩ـی٢٠١٧ سه‌ردانى به‌غدا بکاته‌وه‌.

چواره‌م: ئه‌نجوونى باڵاى ڕیفراندۆم بڕیارى دا، سکرتارییه‌تى ئه‌نجوومه‌نى باڵا، هه‌ردوو پڕۆژه‌ى مافى پێکهاته‌کان و ڕاگه‌یاندنى پره‌نسیپى گشتیى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى کوردستان، پێش ٢٥ـی٩ـی٢٠١٧، بڵاو بکاته‌وه‌.


ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ڕیفراندۆم
٢١ـــی٩ـــی٢٠١٧



زۆرترین خوێندراو