هه‌وڵى دواخستنى ریفراندۆم له‌که‌رکوک وناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌درێ

9/21/2017 6:22:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








هه‌وڵده‌درێ پرۆسه‌ى ریفراندۆم له‌ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ئه‌نجام نه‌درێت به‌مه‌ش جارێکى تر ئه‌و ناوچانه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان جیاده‌کرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌کى ئاگادار به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند له‌ئێستادا  هه‌وڵده‌درێ پرۆسه‌ى ریفراندۆم له‌ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم وه‌ک (که‌رکوک ،خانه‌قین ، توز ، قه‌ره‌ته‌په‌ ، داقوق ، جه‌باره‌ ،مه‌نده‌لى ، جه‌له‌ولا ، سه‌عدیه‌ ، مه‌خمور ، شێخان) ئه‌نجام نه‌درێت به‌مه‌ش جارێکى تر ئه‌و ناوچانه‌ له‌هه‌رێمى کوردستان جیاده‌کرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌ئه‌و ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌دان و بۆیه‌که‌مجاره‌ له‌چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستاندان که‌له‌و پێناوه‌شدا به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ خوێنى خۆیان کرده‌ قوربانى له‌پێناو پاراستنى خاکى کوردستان و هاوڵاتیان.

 هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ هاوڵاتیانى ئه‌و ناوچانه‌ فشار بخه‌نه‌ سه‌ر سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان که‌ پرۆسه‌ى ریفراندۆم له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان له‌وناوچانه‌ ئه‌نجام بدرێ تاوه‌کو بۆ هه‌میشه‌ ببنه‌ به‌شێک له‌هه‌رێمى کوردستان .
  


زۆرترین خوێندراو