بارزانى : پێشمه‌رگه‌ چیتر رێگه‌ نادات کوردستان بکه‌وێته‌وه‌ ده‌ست دوژمن

9/22/2017 9:31:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ 22 ى ئه‌یلولى 2017 به‌رێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌که‌رنه‌ڤاڵى جه‌ماوه‌رى پشگیرى له‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیى کوردستان له‌ ریفراندۆمدا  وتارێک پێشکه‌شى ئاماده‌بوان کردو تیایدا  ووتى: ئێمه‌ ناگه‌رێینه‌وه‌ بۆ ئه‌زمۆنێکى شکست خواردو چونکه‌ به‌غدا هیچ به‌ڵێنێک جێبه‌جێ نه‌کردووه‌،حکومه‌تى عێراق به‌رامبه‌ر به‌کورد ده‌ستورى پێشل کرد،له‌به‌رئه‌وه‌ ئیتر ئێمه‌ ناتوانین له‌گه‌ل عێراق بژین و شه‌راکه‌تى نیشتمانى له‌عێراق نه‌ما،و عێراقى ئه‌مرو عێراقێکى ئاینى و مه‌زهه‌بییه‌.

بارزانى ووتى ئێمه‌ چیتر ناتوانین له‌گه‌ل عێراق بین ،عێراقى تازه‌ نه‌یانتوانیوه‌ نه‌هامه‌تیه‌کانى کۆرد قه‌ره‌بو بکاته‌وه‌، هه‌رووه‌ها تائێستا عێراق هیچ فیشه‌کێکیش بو هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ دابین نه‌کردووه‌.

هه‌روه‌ها بارزانى ووتى   ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دڵنیا  ده‌که‌ینه‌وه‌ه‌ ئێمه‌ ئاماده‌ین له‌شه‌رى دژى داعش.

بارزانى ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد، “به‌غدا به‌هۆى هه‌ڵوێستى کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌ڵه‌تى ته‌شجیع بووه‌ بۆیه‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌ڵێین ئێستا کات دره‌نگه‌ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى شه‌و و رۆژ فشار به‌رده‌وامه‌ و به‌ڵام من ئاماده‌نیم خۆم شه‌رمه‌زارى خۆم و میلله‌ته‌که‌م بکه‌م”.

ووتى : ئێمه‌ بۆسه‌ربه‌خوى هه‌مو فیداکاریه‌ک ده‌که‌ین، ئه‌نجامدانى رێفراندوم مافێکى سه‌ره‌تاى خومانه‌،ئێمه‌ هه‌مومان پێکه‌وه‌ ده‌ڵین به‌ڵێ بۆسه‌ربه‌خۆیی، وه‌ پێشمه‌رگه‌ چیتر رێگه‌ نادات کوردستان بچێته‌وه‌ ده‌ست دوژمن.
ۆژى 7ى حوزه‌یران بڕیارى ریفراندۆم درا، ئه‌گه‌رنا پێشتر زۆر باس کرا و پێمان راگه‌یاندن ئه‌و پرسه‌ به‌ جددى وه‌ربگرن و ئێمه‌ توانامان نه‌ما به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بین، زۆرێک وایانده‌زانى ئه‌مه‌ کارتى فشار،ه‌ یان هه‌ندێکجار ده‌یانگوت ئه‌وه‌ ده‌ربازبوونه‌ له‌ قه‌یرانى ناوخۆ.

هروه‌ها ووتى : کاتێک 7ى حوزه‌یران ئه‌و بڕیاره‌ بوێر و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌درا، ده‌ستخۆشیش له‌ حزب و لایه‌نانه‌ ده‌که‌م که‌ بڕیاره‌که‌یاندا، هه‌ندێک پێیان وابوو، له‌ناوخۆمان دووبه‌ره‌کى درووست ده‌بێت و رێگرى له‌ سه‌رکه‌وتنى ئ‌وه‌و پرۆسه‌یه‌ ده‌کرێت، بۆیه‌ به‌ هه‌ندیان وه‌رنه‌گرت.
رۆژى بڕیاره‌که‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئێستا گله‌یى ده‌که‌ن و هه‌ندێک هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن، نه‌هاتن بپرسن بۆ ئه‌و بڕیاره‌تان دا، به‌ڵام که‌وتنه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و داواى نه‌هێشتنى ریفراندۆمیان کرد،ئێستاش ریفراندۆم له‌ ده‌ستى من و حزبه‌کان و هه‌مووى ده‌رچووه‌ و که‌وتووه‌ته‌ ده‌ستى ئێوه‌.

هه‌روه‌ها بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم کرده‌وه‌ ووتى له‌دواى ریفراندۆم گفتوگوى جددى له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌کان ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا.

بارزانی له‌دواى قسه‌کانیدا ووت : بۆنه‌یارانى خه‌ڵکى خۆم ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بتانه‌وێت خه‌ڵکى کۆردستان سزا بده‌ن وا نه‌که‌ن وه‌رن من له‌جیاتى خه‌ڵکه‌که‌م سزا بده‌ن، نه‌ک خه‌ڵکه‌که‌م.


زۆرترین خوێندراو