4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌وه‌فدێکى حزبى شیوعى کوردستان
12/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







 پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 12 ى تشرینى دووه‌مى 2017 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بونى  رزگار غه‌فور کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى و ره‌فعه‌ت محه‌مه‌د و به‌ختیار که‌ریم ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى و فه‌رهاد تۆفیق ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى له‌شارى سلێمانى پێشوازیکرد  له‌ وه‌فدێکى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى شوعى کوردستان.


له‌دیدارێکدا باس له‌دواین بارودۆخى سیاسى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرا ،به‌گرنگیه‌وه‌ باس له‌گۆڕانکاریه‌کان کرا که‌له‌ماوه‌ى رابردوو له‌که‌رکوک و ناوچه‌جێ ناکۆکه‌کان به‌خۆیه‌وه‌ بینیه‌ویه‌تى .

هه‌رله‌میانه‌ى  دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر دانوسان کرایه‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوردا که‌ده‌بێته‌ بنه‌مایه‌کى گرنگ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لۆژیکى دانوسان کرایه‌وه‌ که‌ده‌بێته‌ فاکته‌رێکى گرنگ بۆ چاره‌سه‌رى ئاریشه‌و گرفته‌کان.

هه‌رله‌دیداره‌که‌دا جه‌خت له‌سه‌ر رێکخستنه‌وه‌ى نێو ماڵى کورد کرایه‌وه‌ که‌ گرنگه‌ له‌ئێستادا له‌هه‌مووکات زیارت کورد ولایه‌نه‌کان پێویستى به‌یه‌کگوتارى هه‌یه‌ که‌ده‌بێته‌ بنه‌ماى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ،هاوکات جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر باشکردنى بژێوى هاوڵاتیان  و چاره‌سه‌رکردنى گرفتى مووچه‌و که‌له‌ئه‌ستۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندایه‌ .

له‌به‌شێکى ترى دیداره‌که‌دا ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌ره‌دانى زیاترى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌ردوو حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و حزبى شیوعى کوردستان کرایه‌وه‌ .


‌ 22 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group