4
7 په‌یامى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌رباره‌ى بوومه‌له‌رزه‌که‌ى ئه‌مشه‌و
12/11/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز








حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بومه‌له‌رزه‌که‌ى ئه‌مشه‌و په‌یامێکى بڵاو کرده‌وه‌و تیایدا هاتووه‌ که‌ سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران  پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى یه‌که‌ کارگێڕییه‌کان سه‌رپشک ده‌کات له‌ بڕیاردان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک که‌ پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنى برینداران و هاووڵاتیان. 

ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

کوردستانیانى خۆشه‌ویست،


به‌داخه‌وه‌، ئه‌مشه‌و 12/13_11_2017 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک، شاره‌کانى کوردستانى هه‌ژاند و بووه‌ هۆکارى گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونى چه‌ندین هاووڵاتى له‌ ناوچه‌ جیاجیاکان. لێره‌وه‌ داوا له‌ کارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌کانى ته‌ندروستى و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کانى په‌یوه‌ست به‌ هاوکاریى هاووڵاتیان ده‌که‌ین، ئه‌مشه‌و په‌یوه‌ندى به‌ شوێنى کاریانه‌وه‌ بکه‌ن و له‌ ئاماده‌باشیدا بن بۆ هاوکاریکردنى هاووڵاتیان، به‌تایبه‌تیش برینداران.

به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، پارێزگار و سه‌رپه‌رشتیارى یه‌که‌ کارگێڕییه‌کان سه‌رپشک ده‌کات له‌ بڕیاردان بۆ هه‌ر هه‌نگاوێک که‌ پێویست بکات بۆ هاوکاریکردنى برینداران و هاووڵاتیان. 

له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواکارین گیانى قوربانییان به‌ به‌هشتى خۆى شاد بکات و سه‌بووریى که‌سوکاریان بدات، هیواى زوو چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداران و سه‌لامه‌تى بۆ هاووڵاتییان ده‌خوازین.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان
12/13-11_2017


‌ 22 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group