4
7 حزبى سۆسیالیست هاوخه‌مى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى زه‌مین له‌رزه‌که‌ ده‌کات
13/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌هۆى زه‌مین له‌رزه‌که‌ى شه‌وى رابردوو له‌په‌یامێکداهاوخه‌مى خۆى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى ئه‌وکاره‌ساته‌ سروشتیه‌ ده‌کات وداوا له‌ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌کات هاوکارى زیاترپێشکه‌شى زیانلێکه‌وتوان بکات .

ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هاوخه‌مى خۆى ئاراسته‌ى که‌س وکارى قوربانیانى زه‌مین له‌رزه‌که‌ى شه‌وى ڕابووردوو ده‌کات

به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کى زۆره‌وه‌ شه‌وى ڕابوردوو چه‌ند جارێک زه‌من له‌رزه‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى هه‌ژاندو له‌ ده‌رئه‌نجامدا چه‌ندین هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداو ژماره‌یه‌کى زۆریش بریندار بوون و زیانى مادى زۆریش به‌هاوڵاتیان گه‌یاندو خانوو ماڵى هاوڵاتیان ڕووخان و خاپووربوون .

ئێمه‌ له‌مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان هاوخه‌مى خۆمان بۆکه‌سوکارى قوربانیان ڕاده‌گه‌ێنین و هیوادارین ئه‌مه‌ دواناخۆش بنه‌ماڵه‌کانیان بێت و هیواى زووچاک بوونه‌وه‌ش بۆ برینداربوونى کاره‌ساته‌که‌ ده‌خوازین .

هاوکات داواکارین له‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاوکارى زیاترپێشکه‌شى ئه‌و هاوڵاتیانه‌ بکات که‌ له‌ ده‌رئه‌نجامى زه‌مین له‌رزه‌که‌ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌ و ڕێو شوێنى گونجاو بگرێته‌به‌ر بۆ هاوکاریکردن و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان.


حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان

۱۳-۱۱-۲٠۱۷

‌ 40 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group