4
7 راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان
13/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







  پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 13ى تشرینى دووه‌مى 2017، کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان و فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و سه‌رۆکى لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌باره‌ى پێگه‌و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى فیدڕال به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ده‌سپێکى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر مێزى گفتوگۆ و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ رێگه‌ى دانووستاندن کرده‌وه‌و رایگه‌یاند: "پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕالى بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌رمێزى گفتوگۆو دانووستاندن، به‌تایبه‌تى له‌کاتى ئێستادا که‌پرسى بودجه‌ى فیدڕالى که‌ په‌یوه‌ندیى به‌قووت و بژێویى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وره‌ها بۆ پێداچوونه‌وه‌ به‌په‌یوه‌ندییه‌کان و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانمان پێویسته‌ فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و فراکسیۆن و کوتله‌کانى ناو په‌رله‌مانى کوردستانیش هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو له‌نێوان یه‌کترى دروست بکه‌ن".

دوابه‌دواى کۆبونه‌وه‌که‌ش راگه‌یه‌نراوێکیان بڵاو کرده‌وه‌ ،که‌ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى :

راگه‌یه‌ندراوى کۆبوونه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان

رۆژى دووشه‌ممه‌ کاتژمێر11ى پێشنیوه‌رۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌شى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان و، فراکسیۆنه‌ کوردییه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق و فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

دوابه‌دواى ده‌رده‌شه‌کردنى کۆى دۆخه‌که‌ و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى که‌ پێویستن بگیرێنه‌به‌ر له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوه‌تى هه‌ردوولا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ جه‌ختیان لێکرایه‌وه‌:

1- له‌ پێناو به‌هێزکردنى پێگه‌ى کورد و گه‌لى کوردستان له‌ ئاستى عێراق، هه‌ماهه‌نگى  ته‌واوه‌تى و یه‌کگوتارى فراکسیۆنه‌ کوردستانیه‌کان پێویسته‌ هه‌رچى زووه‌ ده‌سته‌به‌رى یه‌کریزى میلله‌که‌مان بکرێت و ده‌رفه‌ت بۆ هیچ جۆره‌ هه‌وڵ و هه‌نگاوێک نه‌هێڵدرێته‌وه‌ که‌ ببێته‌ هۆى لاوازى گوتارى گه‌لى کوردستان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا په‌رله‌مانى کوردستان ئه‌وپه‌ڕى تواناکانى ده‌خاته‌ گه‌ر.

2- پێویسته‌ هه‌وڵه‌کان چێ‌ بکرێنه‌وه‌ که‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رێکارى یاسایى و په‌یوه‌ندییه‌کانى له‌ ئاستى نێوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى بخاته‌گه‌ێ‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى فیدراڵدا بۆ پاراستنى مافى گه‌له‌که‌مان و شایسته‌ داراییه‌کانى و پشکى 17%ى بودجه‌ که‌ رێکه‌وتنى له‌سه‌ر کراوه‌ پێشووتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانا و پێگه‌ى نوێنه‌رانى گه‌لى کوردستان له‌ به‌غدا له‌ هه‌ر ئاست و پله‌یه‌کدابن به‌کاربهێنرێت له‌ پێناوى ده‌سته‌به‌رکردنى ژیان و گوزه‌رانێکى شایسته‌ بۆ خه‌ڵکى کوردستان، له‌م رووه‌شه‌وه‌ حکومه‌ت سه‌ر پشک ده‌بێت له‌ هه‌ر جۆره‌ رێکه‌وتنێک که‌ پێویست بکات.

3- هه‌نگاوه‌کانى په‌رله‌مان و حکومه‌تى فیدراڵى عێراق له‌ تێپه‌راندنى هه‌ر جۆره‌ یاسا و بڕیارێک که‌ پێشێلى ده‌ستوور و رێکه‌وتنه‌کانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى فیدڕاڵى بکات ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ مه‌بده‌ئى ته‌وافق کارى پێبکرێت و رۆڵى فراکسیۆنه‌ کوردستانیه‌کان به‌گشتى بخرێته‌گه‌ێ‌ تا مافى گه‌لى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى یاسا و ده‌ستووردا پارێزراوبێت.

4- پێویسته‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ئه‌نجامدانى دانووستانه‌کاندا زانیارى و سه‌رنجى نوێنه‌رانى گه‌لى کوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت و راوێژ و هه‌ماهه‌نگى ته‌واویان هه‌بێت.

5- ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان دووچارى دۆخێکى نه‌خوازراو بوونه‌ته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و پێشێلکارى و تاوانانه‌ى له‌ رووداوه‌کانى ئه‌م دواییانه‌دا به‌سه‌ریاندا هاتووه‌، بۆیه‌ له‌ پێناو به‌دواداچوونى وورد و مه‌یدانى و کۆکردنه‌وه‌ى زانیارى ته‌واو به‌ دۆکیۆمێنت کردنى هه‌ردوولا هاوکار و هه‌ماهه‌نگى ته‌واوى یه‌کترى ده‌که‌ن له‌سه‌ر کۆى ئه‌و گرفتانه‌ى به‌هۆى ئه‌م دۆخه‌وه‌ دووچارى دانیشتوانه‌کانى بۆته‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌کان، چاره‌سه‌رى به‌په‌له‌ش خۆى له‌ ئاسایى کردنه‌وه‌ى دۆخه‌که‌ و رێکه‌وتنى به‌په‌له‌ و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ته‌واوى زیان لێکه‌وتووانى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌بینێته‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ى چاره‌نووسیان به‌پێى ده‌ستوور یه‌کلا ده‌بێته‌وه‌، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه‌ زیاتر له‌ رابردوو پێویستمان به‌ رۆڵى نوێنه‌رانى گه‌لى کوردستانه‌ بۆ جێبه‌جێ کردنى مادده‌ى/140و کارا کردنه‌وه‌ى هه‌نگاوه‌کانى ئه‌م مادده‌یه‌.

6- په‌رله‌مانى کوردستان پاڵپشتى ته‌واوى فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان ده‌کات به‌ گشتى، له‌ هه‌مان کاتدا داکۆکى ته‌واویش له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ به‌رێزانه‌ ده‌کات که‌ که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى دادگایکردن به‌هۆى به‌شدارى کردنیان له‌ پڕۆسه‌ى ریفراندۆم که‌ مافێکى دیموکراتى گه‌لانه‌.

7- جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌وڵه‌کان بۆ دانووستانێکى راشکاو و به‌رهه‌مدار په‌له‌ى لێ بکرێت و له‌ حاڵه‌تى ئاماده‌نه‌بوونى حکومه‌تى عێراق بۆ دانووستان و چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان له‌ چوارچێوه‌ى ده‌ستووردا بژارده‌ى کشانه‌وه‌ له‌ پرۆسه‌ى سیاسى عێراق بابه‌تێکى کراوه‌یه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ کۆ ده‌نگى بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت.

‌ 20 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group