4
7 په‌یامى سه‌ره‌خۆشى بارزانى بۆ قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى شه‌وى ڕابردوو
13/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز مه‌سعود  بارزانی له‌ په‌یامى سه‌ره‌خۆشیدا بۆ قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ى شه‌وى ڕابردوو   هاوخه‌میى خۆى به‌خه‌ڵکى لێقه‌وماو و زیانلێکه‌وتووى هه‌ر دوو پارێزگاى کرماشان و هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێ .

ئه‌مه‌ ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

به‌ناوى خوداى به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌داخێکى زۆره‌وه‌ شه‌وى  ڕابردوو له‌ ئه‌نجامى ڕوودانى بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان و پارێزگاکانى هه‌ڵه‌بجه‌ و کرماشان و ناوچه‌کانى قه‌سرى شیرین و سه‌رپولى زه‌هاب سه‌دان هاووڵاتى گیانیان له‌ ده‌ست دا و هه‌زارانى تریش بریندار بوون.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناکه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌ که‌سوکارى قوربانیان و خه‌ڵکى ناوچه‌ زیانلێکه‌وتووه‌کانى بوومه‌له‌رزه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌که‌م و هیواى چاکبوونه‌وه‌ى خێرایش بۆ بریندارانى ئه‌و ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ ده‌خوازم.

له‌م کاره‌ساته‌دا خۆمان به‌ هاوخه‌مى خه‌ڵکى لێقه‌وماو و زیانلێکه‌وتووى ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ر دوو پارێزگاى کرماشان و هه‌ڵه‌بجه‌  ده‌زانین.

مه‌سعوود بارزانی

13ـى 11ـى 2017

‌ 21 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group