4
7 ڕاگه‌یه‌نراوی حکوومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ڕاڤه‌کردنى دادگاى باڵاى فیدراڵ بۆ مادده‌ى یه‌که‌مى ده‌ستوورى عێراق
14/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌نراوێکى بڵاو کرده‌وه‌و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ ڕێز له‌و ڕاڤه‌کردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌که‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین، له‌ هه‌مان کاتیشدا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ بڕوامان وایه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ ده‌سپێکردنى دیالۆگێکى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کان.

ئه‌مه‌ده‌قه‌که‌یه‌تى :

له‌سه‌ر داواى ئه‌میندارى گشتیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى فیدراڵ له‌ ڕۆژى 5-11-2017، دادگاى باڵاى فیدراڵى له‌ ڕۆژى 6-11-2017 بڕیارى ژماره‌ 122ى ده‌رکرد سه‌باره‌ت به‌ ڕاڤه‌کردنى مادده‌ى یه‌که‌م له‌ ده‌ستوورى عێراق که‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تى: (کۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێکى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه‌، خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه‌ که‌ سیسته‌مى حوکمڕانى تیایدا کۆماریى په‌رله‌مانیى دیموکراتییه‌، ئه‌م ده‌ستووره‌ زامنى یه‌کێتیى عێراقه‌).

وه‌ک چۆن هه‌میشه‌ هه‌رێمى کوردستان جه‌ختى کردۆته‌وه‌ که‌ پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌ى ده‌ستوورى و یاسایییه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆییه‌کانى نێوان ده‌سه‌ڵاته‌ فیدراڵییه‌کان و هه‌رێم، له‌ ڕوانگه‌ى هه‌ڵوێستى ڕوونمانه‌وه‌ به‌ پێشوازیکردن له‌ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک به‌م ئاراسته‌یه‌، له‌ پێش هه‌مووشیانه‌وه‌ ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵلا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێک له‌ که‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌کان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌کردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌که‌م له‌ ده‌ستوور ده‌گرین، له‌ هه‌مان کاتیشدا دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ بڕوامان وایه‌ که‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ک بۆ ده‌سپێکردنى دیالۆگێکى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کان له‌ ڕێگه‌ى جێبه‌جێکردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌کانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه‌ به‌ جۆرێک ببێته‌ هۆى زامنکردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى هاتوو له‌ ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ى ئه‌مه‌ تاکه‌ ڕێگه‌یه‌ بۆ زامنکردنى یه‌کێتیى عێراق وه‌ک له‌ مادده‌ى یه‌که‌مى ده‌ستووردا هاتووه‌.



حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان
14-11-2017

‌ 18 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group