پۆلیسى دارستان (5) ڕاوچى ده‌ستگیر ده‌کات

11/14/2017 3:23:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان توانیان  له‌ سنورى (شاره‌زوور)   و هه‌ردوو بنکه‌ى ( پیره‌مه‌گرون - ته‌کیه‌ ) (5) ڕاوچى  ده‌ست گیر بکه‌ن و هاوکات ده‌ستبگرن به‌سه‌ر که‌ره‌سته‌کانیاندا .

له‌و باره‌یه‌وه‌ عه‌قید هێمن کمرخان  به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى دارستان وژینگه‌ى سلێمانى ڕایگه‌یاند :  له‌ هه‌وڵه‌کانمان بۆ ڕێنمایکردن و ڕێگرتن له‌ تێکدانى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان به‌رده‌وامه‌ ، به‌ڵام جێگه‌ى داخه‌ هه‌ندێک له‌ هاووڵاتیان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى خۆیان پابه‌ند نابن و به‌ڕینمایه‌کانى پۆلیسى دارستان بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌دیارده‌یه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌کى به‌شى  پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى( شاره‌زوور ) له‌ ده‌رچونێکى مه‌یدانیدا توانیان (1) هاووڵاتى تۆمه‌تبار ده‌ست گیر بکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوى ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ى کێوى بوو هاوکات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (5) باڵنده‌ى ڕاوکراو  له‌جۆرى پۆێ‌ و (1) چه‌کى جۆرى تاپڕدا  .

ووتیشى : له‌ لایه‌کى تره‌وه‌ مه‌فره‌زه‌یه‌کى بنکه‌ى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پیره‌مه‌گرون  ) له‌ده‌رچونێکیاندا  توانیان (2) هاووڵاتى تۆمه‌تبار ده‌ستگیربکه‌ن که‌ سه‌رقاڵى ڕاوى باڵنده‌ى کێوى بوون هاوکات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (2) باڵنده‌ له‌جۆرى باز و (6) باڵنده‌ له‌جۆرى قه‌تێ و (3) باڵنده‌ له‌ جۆرى کۆترو و (11) باڵنده‌یى کێوى دا  و دواتر به‌ بڕیارى دادوه‌ر باڵنده‌کان ئازادکراوه‌ .

دواتر له‌ چالاکیه‌کى نوێ دا مه‌فره‌زه‌کانى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ته‌کیه‌ له‌ ده‌رچونێکى مه‌یدانیاندا توانیان (2) هاووڵاتى تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بکه‌ن سه‌رقاڵى بیر لێدان بوون به‌شێوه‌یه‌کى نایاسایى  هاوکات ده‌ستگیرا به‌سه‌ر (1) جیهازى بیرلێداندا  .

عه‌قید  هێمن تۆمه‌تباره‌کان  خۆیان و  که‌ره‌سه‌کانیان  ڕووبه‌ڕوى یاساکرانه‌وه‌  جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه‌ که‌ له‌پێناو پاراستنى سروشت و ژینگه‌ى کوردستان دا پێویسته‌ هه‌موان  پابه‌ندبین به‌ڕێنمایه‌ کانى پۆلیسى دارستان .            
                                    


زۆرترین خوێندراو