4
7 په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێم ره‌شنووسى بودجه‌ى 2018ى عێراق تاووتوێى ده‌که‌ن
14/11/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2017، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ئاماده‌بوونى سکرتێرى په‌رله‌مانى کوردستان و لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، له‌ته‌لارى په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ شاندێکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که‌ پێکهاتبوو له‌ دکتۆر ئامانج ره‌حیم، سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و ڕابه‌ر صدیق بریکارى وه‌زاره‌تى دارایى کۆبۆوه‌.

له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى کوردستان وێڕاى به‌خێرهێنانى شاندى حکومه‌ت، ئاماژه‌ى به‌ گرنگیى به‌رده‌وامى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان هه‌ردوولا کرده‌وه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر پێویستیى  چاودێریکردن و به‌دواداچوونى په‌رله‌مان بۆ کاره‌کانى حکومه‌ت کرده‌وه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داواى له‌ سه‌رۆک و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى و کاوبارى ئابووریى په‌رله‌مانى کوردستانى کرد که‌ هه‌رچى ره‌خنه‌ و سه‌رنج و پێشنیازێکیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ره‌شنوسى بودجه‌ى 2018ى عێراق بیخه‌نه‌ڕوو بۆ  زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى پڕۆژه‌که‌ى هه‌رێمى کوردستان که‌ بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقیدا گفتۆگوى له‌سه‌ر بکه‌ن.

هه‌ر له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابووى باسى خاڵ  به‌خالًى ناو ره‌شنووسى  بودجه‌ى عێراقى کرد و به‌ ناڕوون و ناده‌ستوریى له‌ قه‌ڵه‌مداو رایگه‌یاند: "پشکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان که‌ له‌م ره‌شنووسه‌دا هاتووه‌ هه‌مووى پێچه‌وانه‌یه‌ وه‌ک دیاریکردنى رێژه‌ى (12.6%) بۆ هه‌رێمى کوردستان".

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌  دۆخى ئابوورى و دارایى هه‌رێمى کوردستان و پرسى مووچه‌ و  ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى  که‌ رۆژانه‌ رووبه‌ڕووى هه‌رێمى کوردستان ده‌بنه‌وه‌.

لاى خۆیانه‌وه‌ شاندى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خۆشحاڵى و ئاماده‌یى خۆیان بۆ ئه‌مجۆره‌ دانیشتنانه‌ ده‌ربڕى و ئاماژه‌یان به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌وان کۆمه‌ڵێک داتاى شه‌فاف و روونیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێناوه‌ بۆ به‌رچاو روونیى گشت لایه‌ک له‌سه‌ر ره‌شنووسى بودجه‌ى 2018ى عێراق، حکومه‌ت سه‌رنج و تێبینى زۆرى له‌سه‌ر هه‌یه‌ و ئاماده‌کارى و راپۆرتیان له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌ و لیژنه‌یه‌کى شاره‌زا له‌ بوارى یاسایى و دارایى له‌ نێو ئه‌م شانده‌دا ده‌بن که‌ بۆ گفتوگۆ ده‌چنه‌ به‌غدا. 

سه‌باره‌ت به‌ دۆخى دارایى و مووچه‌ ئاماژه‌یان به‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانى حکومه‌ت کرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى ئه‌و کێشه‌یه‌.

له‌کۆتایى کۆبوونه‌وه‌که‌شدا داوا له‌ سکرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و بریکارى وه‌زیرى دارایى کرا بۆ دانیشتنى کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێکه‌وتى 15-11-2017 ئاماده‌بن.

‌ 24 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group