4
7 نێچیرڤان بارزانى و شاندێکى حکوومه‌ت ده‌ربه‌ندیخان به‌سه‌رده‌که‌نه‌وه‌
14/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 14ى تشرینى دووه‌مى 2017 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، به‌ یاوه‌ریى شاندێکى پێکهاتوو له‌ وه‌زیرانى ناوخۆ، ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌، شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کان و به‌رپرسانى په‌یوه‌ندارى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بۆ‌ له‌نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوونى ڕه‌وشى قه‌زاکه‌ دواى بوومه‌له‌رزه‌ى شه‌وى 12/13-11-2017  که‌ زۆرترین زیانى گیانى و ماددى به‌رکه‌وتووه‌‌، به‌تایبه‌تیش بۆ له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوونى ئه‌و زیانانه‌ى به‌ر به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان که‌وتوون‌، سه‌ردانى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخانیان کرد.

له‌ سه‌ردانه‌که‌دا دواى به‌سه‌رکردنه‌وه‌ى شوێنه‌ زیانبه‌رکه‌وتووه‌کان‌ و له‌ نزیکه‌وه‌ ئاگاداربوونى ڕه‌وشى هاووڵاتیان و هه‌ڵسه‌نگادنى زیانه‌کان به‌تایبه‌تى له‌ به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان، له‌ باڵه‌خانه‌ى قایمقامیه‌تى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان دوو کۆبوونه‌وه‌ سازکران که‌ یه‌که‌میان له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانی، قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى ناوچه‌که‌ و دووه‌میشیان له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌، سه‌رپه‌رشتى ئیداره‌ى گه‌رمیان و ده‌زگا کارگێڕییه‌کانى بوو.

له‌ هه‌ردوو کۆبوونه‌وه‌که‌دا دواى گفتوگۆکردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى زه‌ره‌ر و زیانه‌کانى بوومه‌له‌رزه‌ له‌ ناوچه‌که‌، بڕیار درا که‌ بودجه‌یه‌کى به‌په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى ناوچه‌که‌ دابین بکرێت و زیانه‌کان قه‌ره‌بوو بکرێنه‌وه‌ و به‌په‌له‌ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ریه‌ک له‌ سێکته‌ره‌کانى په‌روه‌رده‌، ته‌ندروستی، ئاو و کاره‌با، هه‌روه‌ها سه‌رۆک وه‌زیران ڕێنمایى دایه‌ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى ناوچه‌که‌ هه‌رچى زووه‌ خه‌ملاندنى زیانه‌کانى بوومه‌له‌رزه‌ دیارى بکه‌ن.

دواى کۆبوونه‌وه‌که‌، له‌ لێدوانێکى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان باسى ئامانجى سه‌ردانه‌که‌یان و ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌ى کرد و ووتى : "ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندێکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆکى حکوومه‌ت و به‌ڕێزان ژماره‌یه‌ک وه‌زیرى حکوومه‌ت هاتووین بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى زیانه‌کانى ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ى که‌ ڕوویداوه‌،. به‌داخه‌وه‌ ڕووداوه‌که‌ زیانى زۆرى داوه‌ له‌ سنوورى ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ڤه‌رى گه‌رمیان و‌ هه‌موو شوێنه‌کانى دیکه‌ى کوردستانیشى گرتۆته‌وه‌‌. ده‌مه‌وێ لێره‌ جارێکى دیکه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى خۆمان ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیان بکه‌ین و هیواى چاکبوونه‌وه‌ و سه‌لامه‌تى بۆ برینداران ده‌خوازین".

ده‌رباره‌ى ناوه‌ڕۆکى کۆبوونه‌وه‌که‌ش ئاشکراى کرد : "له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆماندا هه‌ڵسه‌نداندنمان بۆ دۆخه‌که‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانین قه‌باره‌ى زیانه‌کانى له‌ ناوچه‌که‌ چه‌ند و چۆنه‌. به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ده‌مه‌وێت ده‌ستخۆشى و سوپاسى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاراسته‌ى هه‌موو ده‌زگا حکوومییه‌کان بکه‌م له‌و ناوچه‌یه‌ که‌ هه‌ر له‌ چرکه‌ساتى دروستبوونى ڕووداوه‌که‌وه‌ زۆر به‌ په‌رۆشه‌وه‌ هه‌موویان له‌سه‌ر خه‌ت بوون و کاریان کردووه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ ئه‌وه‌ى له‌ توانایاندا بێت بۆ خزمه‌تى هاووڵاتیانى ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ ئه‌نجامیان داوه‌. لێره‌وه‌ زۆر زۆر سوپاسیان ده‌که‌م و ده‌ستخۆشییان لێده‌که‌م، به‌ ‌ڕاستى هه‌ر هه‌موویان بێ جیاوازى جێگه‌ى شانازین، له‌وانه‌ یه‌که‌ ئیدارییه‌کانى گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانی، جێگه‌ى ڕێز و سوپاسن بۆ ئه‌و کارانه‌ى ئه‌نجامیان داون‌".

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵسه‌ندنه‌کانیشیان بۆ دۆخه‌که‌، سه‌رۆک وه‌زیران  ووتى : "له‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆماندا گه‌یشتن به‌وه‌ى که‌ به‌ دوو شێوه‌ کار ده‌که‌ین. یه‌که‌میان،‌ بودجه‌یه‌ک ده‌خه‌ینه‌ به‌ر ده‌ستى یه‌که‌ ئیدارییه‌کانى ئه‌م سنووره‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌په‌له‌ ئه‌و کێشانه‌ى دروست ده‌بن چاره‌سه‌ریان بکه‌ن. دووه‌میشان،‌ یه‌که‌ ئیدارییه‌کانمان ڕاسپاردووه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخه‌که‌ بکه‌ن به‌تایبه‌تى زیانى هاووڵاتیان ئه‌وانه‌ى که‌ به‌هۆى بوومه‌له‌رزه‌وه‌‌ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌ و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وه‌ى که‌ ئێمه‌ بۆمان بکرێ وه‌ک حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌و خه‌ڵکه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین".

نێچیرڤان بارزانى له‌ به‌رده‌وامیى لێدوانه‌که‌یدا ووتى : "ناوه‌ندى ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌ له‌ودیوى سنوور بووه‌ له‌ ناوچه‌ى کرماشان و سه‌رپێڵى زه‌هاو و ئه‌و شوێنانه‌، هه‌روه‌ک ئاگادارن له‌وێش زۆر به‌داخه‌وه‌ ژماره‌یه‌کى زۆرى خه‌ڵکى سڤیل شه‌هید و بریندار بوون.‌ ده‌مه‌وێ به‌ ناوى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هه‌موو ئه‌و قوربانیانه‌ بکه‌م و هیواى چاکبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌کان ده‌خوازم له‌ ئێران و کرماشان و سه‌رپێڵى زه‌هاو و هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌. وه‌ک حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاوبه‌شى خه‌میانین و هیوادارم ئه‌مه‌ دوا کاره‌سات بێت بۆ ئه‌م سنووره‌ و سنوورى ئه‌ودیوى هه‌رێمى کوردستان".

سه‌باره‌ت به‌و زیانانه‌ى به‌ر به‌نداوى ده‌ربه‌دیخان که‌وتوون و چۆنیه‌تیى چاککردنه‌وه‌ى زیانه‌کان و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى هاووڵاتیانى لێقه‌وماو، ئاشکراى کرد : "ئه‌وه‌ى جێگه‌ى خۆشحاڵییه‌ بۆ ئێمه‌ زۆر گرنگ بوو بزانین بارودۆخى به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان به‌ چ شێوه‌یه‌که‌، خۆشبه‌ختانه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى به‌نداوه‌که‌ کاک ڕه‌حمان به‌ وردى قسه‌مان کرد و دڵنیاى کردینه‌وه‌ که‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌نداوى ده‌ربه‌ندیخان زیانى به‌رکه‌وتووه‌، به‌ڵام مه‌ترسى داڕمانى لێناکرێت. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کێتیى ئه‌ورووپا و لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و هه‌موو لایه‌نه‌کان خه‌ریکین، دوێنێ له‌گه‌ڵ کاک قوباد له‌گه‌ڵ یه‌کێتیى ئه‌ورووپا دانیشتمان ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌وان په‌یمانى ئه‌وه‌یان به‌ ئێمه‌ داوه‌ که‌ خه‌ڵکى شاره‌زا بنێرن تاکو هه‌ڵساندن بکه‌ن و یارمه‌تیمان بده‌ن و ئێستا له‌ ڕێگه‌ن دێن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م کاره‌ بکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌مانه‌وێ هاووڵاتیان دڵنیا بکه‌ینه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نداندنى دۆخه‌که‌مان کرد و زانیمان زیانه‌کان چۆنه‌، بێگومان هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌یان".

‌ 26 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group