4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هاوخه‌مى و سه‌ره‌خۆشى له‌قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ ده‌کات
14/11/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌دیدارێکى تایبه‌تى جه‌ماوه‌رنیوزدا په‌یامى هاوخه‌مى خۆى ئاراسته‌ى که‌سوکارى قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌ کرد ووتى : " هاوخه‌مى خۆم ده‌ربڕم بۆ قوربانیانى بومه‌له‌رزه‌که‌و برینداره‌کانى ئه‌و کاره‌ساته‌ سروشتیه‌ که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکى کوردستاندا هات به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڵه‌بجه‌و سیروان و ده‌ربه‌ندیخان و که‌لارو باوه‌نورو خانه‌قین و ناحیه‌ى به‌مۆو هه‌موو دێهاته‌کانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ ،هه‌روه‌ها پارێزگاى کرماشان وقه‌سرى شرین وشهراباد  وسه‌رپێڵى زه‌هاو و جوانڕۆ وهه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ى به‌ر بومه‌له‌رزه‌که‌ که‌وتوون هاوخه‌مى سه‌ره‌خۆشى له‌که‌سوکارى قوربانبان ده‌که‌ین و هیوادارین جێگایان به‌هه‌شت بێت ،برینداره‌کان به‌زوترین کات چاک ببنه‌وه‌ ".

هه‌روه‌ها ووتیشى :" سوپاسى هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و شوێن و که‌سایه‌تیانه‌ ده‌که‌ین که‌به‌هانایانه‌وه‌ چون و هاوکاریان کردوون ،له‌راستیتدا کاره‌ساتێکى ناخۆش بوو ،ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه‌ که‌خه‌مه‌کانى خه‌ڵکى کوردستان سارێژ نه‌بوون به‌تایبه‌تى که‌له‌م ماوه‌یه‌دا یه‌ک له‌دواى یه‌ک روبه‌روى خه‌م ده‌بنه‌وه‌ ".

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى :"هیوادارین لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌زوترین کات به‌ده‌نگ ئه‌و ناوچانه‌وه‌ بچن و هاوکارى لێقه‌وماوان بکرێت و هاوڵاتیان له‌و دۆخه‌ رزگار بکه‌ن که‌به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ به‌سه‌ریان هاتووه‌ ".

‌ 46 جار خوێندراوه‌ته‌وه

ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


ئه‌مریکا قه‌ت له‌ عێراق تێنه‌گه‌یشت
که‌رکوک و ناوچه‌کانى ده‌وروبه‌رى دێنه‌وه‌ سه‌رهه‌رێمى کوردستان
بۆچى گرنگه‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێت
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group