سلێمانى ... خزمه‌تگوزارى له‌ سیتیه‌کاندا رێک ده‌خرێته‌وه‌

11/16/2017 7:43:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







قائیمقامى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت رێگه‌ نادرێت دابینکردنى خزمه‌تگوزارى له‌ سیتیه‌کاندا قۆرخبکرێت و دانیشتوانى سیتیه‌کان ئازادن له‌ دیاریکردنى ئه‌و کۆمپانیایه‌ى خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین ده‌کات، به‌مه‌رجێ کۆمپانیاکه‌ مۆڵه‌تى کارکردنى هه‌بێت.

ئاوات محه‌مه‌د، قائیمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى له‌دیوانى قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى سوته‌مه‌نى پارێزگاى سلێمانى کۆبوه‌وه‌ بۆ گفتوگۆکردن و به‌دواداچوونى سیستمى دابه‌شکردنى غاز (LPG) له‌ سیتیه‌کاندا، قائیمقامى سلێمانى له‌ له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا ووتی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان راده‌سپێرن پشکنین بۆ سه‌رجه‌م سیستمى دابه‌شکردنى غازى (LPG) تا له‌ رێگرى له‌ رووداوى نه‌خوازراو بگرن و له‌ سه‌لامه‌تیان دڵنیا بنه‌وه‌.

ئاوات محه‌مه‌د ووتیشی: دابین کردنى خزمه‌تگوزارى بۆ سیتیه‌کان قۆرخى کۆمپانیایه‌کى دیاریکراو نه‌کراوه‌، دانیشتوانى سیتیه‌کان سه‌رپشکن له‌ دیاریکردنى ئه‌و کۆمپانیایه‌ى خزمه‌تگوزاریان بۆدابین ده‌کات به‌مه‌رجێ کۆمپانیاکه‌ مۆڵه‌تى کارکردنى له‌ حکومه‌ته‌وه‌ وه‌رگرتبێت.

له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى باڵاى سوته‌مه‌نی، قایمقامى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌کرد که‌، نرخى غاز (LPG) له‌ سیتیه‌کاندا له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت و به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاودێرى بازرگانى سلێمانیه‌وه‌ دیاریده‌کرێت. 


زۆرترین خوێندراو