قائیمقامیه‌تی سلێمانى : رۆژانه‌، به‌دواداچون بۆ سکاڵاى هاووڵاتیان ده‌کرێت

11/19/2017 2:52:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







له‌سه‌ر سکاڵاى هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی-یه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ئه‌و شوێنانه‌ ده‌کرێت که‌گومانی پابه‌ندنه‌بوون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌کانی کارکردنیان لێده‌کرێت و سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان-یش رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وشوێنانه‌ى سکاڵاى له‌سه‌ره‌ پشکنیان بۆ ده‌کرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ گۆران قادر، سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ووتی: رۆژانه‌ سکاڵاى هاوڵاتیان ده‌گاته‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان، که‌ به‌شێکی له‌ رێگه‌ى په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و به‌شێکی ترى له‌ رێی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و هه‌ندێکی تریشیان هاوڵاتیان خۆیان سکاڵا ده‌گه‌یه‌ننه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان.
  
سه‌رۆکی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ووتیشی: بۆ په‌یوه‌ندی کردن و گه‌یاندنی سکاڵاى هاوڵاتیان به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌رێی راگه‌یاندنه‌کانه‌وه‌ ژماره‌ى ئه‌و هێڵانه‌ى بڵاوکردۆته‌وه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌سکاڵا، هه‌روه‌ها وێب سایت و لاپه‌ره‌ى تایبه‌ت به‌ خۆی کردۆته‌وه‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى کاروچالاکی-یه‌کانیان، و وه‌رگرتنی سکاڵاى هاوڵاتیان، که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر سکاڵا له‌و رێگه‌وه‌ ده‌گاته‌ لیژنه‌کان.
 
گۆران قادر ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌کرد، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى سکاڵایان له‌سه‌ر شوێنه‌کان هه‌یه‌ و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌کارده‌هێنن بۆ گه‌یاندنی سکاڵاکانیان، پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ له‌لایه‌ن به‌شی راگه‌یاندنه‌وه‌، لیژنه‌کان هاوبه‌شه‌کان به‌دواداچوون و پشکنین بۆ شوێنه‌که‌ و ئه‌وکاڵاو شمه‌که‌ى سکاڵاى له‌سه‌ره‌ ده‌کات، دواتر به‌نامه‌ ئه‌نجامه‌کان به‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌وترێته‌وه‌ که‌ سکاڵایان تۆمارکردووه‌.

به‌شی راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌نی وێب سایت و لاپه‌ره‌ى فه‌رمی خۆیه‌تی که‌ رۆژانه‌ کارو چالاکیه‌کانی قایمقامیه‌ت و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی له‌ وێب سایتی (suliq.com) و تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) بڵاوده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ژماره‌ مۆبایلی 07708677777 بۆ په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ تایبه‌ت کردووه‌ به‌ سکاڵا.


زۆرترین خوێندراو