خوێندنى باڵا: په‌یمانگایه‌ک به‌ باوه‌ڕپێنه‌کرا و ناوده‌بات

11/19/2017 5:50:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ڕایده‌گه‌یه‌نێت په‌یمانگه‌ى به‌ناو (کوردمارت)له‌شارى هه‌ولێر باوه‌ڕپێکراو نیه‌ و، داواى داخستنى نوسینگه‌ى په‌یمانگه‌که‌مان له‌لایه‌نى په‌یوه‌ندار کردوه‌.

عه‌باس ئه‌کره‌م وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له‌ لێدوانێکدا  ایگه‌یاند که‌سانێک به‌ناوى په‌یمانگه‌ى (کوردمارت) ڕیکلام بۆ وه‌رگرتنى خوێندکاران/ قوتابیانى ده‌رچوانى پۆلى دوانزه‌ بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٧-٢٠١٨) ده‌که‌ن، لێره‌وه‌ به‌سه‌رجه‌م خوێندکاران و ده‌رچوانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى ڕاده‌گه‌یه‌نین، که‌ ئه‌م په‌یمانگه‌یه‌ باوه‌ڕپێکراو نیه‌ و له‌پڕۆسه‌ى دڵنیاى جۆرى و متمانه‌به‌خشینى وه‌زاره‌ته‌که‌ماندا ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هیچ مۆڵه‌تێکى یاسایى نیه‌".

ڕاشیگه‌یاند" داوا له‌ ده‌رچوانى پۆلى دوانزه‌ى ئاماده‌یى ده‌که‌ین خۆیان به‌دور بگرن له‌ تۆمارکردنى ناویان له‌م په‌یمانگه‌یه‌دا و، پاره‌ و ماوه‌ى خۆیان به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن".

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژنه‌وه‌ى زانستى ڕاشیگه‌یاند به‌نوسراوى ڕه‌سمى ژماره‌ (١٦٥٣٥) له‌ ڕێکه‌وتى (١٩-١١-٢٠١٧) وه‌زاره‌ته‌که‌مان داواى له‌ پارێزگاى هه‌ولێر کردووه‌ نوسینگه‌ى په‌یمانگه‌که‌ که‌ تۆمارى خوێندکاران/قوتابیانى تێدا ده‌کرێت دابخرێت و، ڕێککارى یاساییان به‌رامبه‌ر بگیرێته‌به‌ر، چونکه‌ ئه‌و جۆره‌ کار و ڕه‌فتارانه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ى فێڵکردن له‌ خه‌ڵک، هاوکات وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى داهاتو له‌ دادگا ڕێوشوێنى یاسایى به‌رامبه‌ر به‌خاوه‌ندارییه‌تى په‌یمانگه‌ ده‌گرێته‌به‌ر و سکاڵایان له‌ دژ تۆمار ده‌کات. 


زۆرترین خوێندراو