حکوومه‌تى هه‌رێم یه‌ک ملیار دینارى بۆ گرفتى ئاو و کاره‌با له‌ ده‌ربه‌ندیخان و ٣٠٠ ملیۆنیشى بۆ زیانى بۆمه‌له‌رزه‌ ته‌رخان کرد

11/20/2017 3:39:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






به‌ گوێره‌ى ڕاگه‌یاندراوێکى وه‌زاره‌تى دارایى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، حکوومه‌ت ٣٠٠ ملیۆن دینارى بۆ زیانى بومه‌له‌رزه‌ بۆ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیان و ده‌ربه‌ندیخان ته‌رخان کرد.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌که‌:

وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ڕایده‌گه‌ینێت: سه‌باره‌ت به‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ى که‌ بووه‌ته‌ هۆى گه‌یاندنى زه‌ر و زیانى گیانى و ماڵی، له‌ شار و شارۆچکه‌کانى هه‌رێمى کوردستان، به‌ تایبه‌تى له‌ سنوورى پارێزگاى (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌، گه‌رمیان، ده‌ربه‌ندیخان)، له‌ کاتى ئه‌م کاره‌ساته‌دا، وه‌ک پێشینه‌ى به‌رده‌ست بۆ ڕاپه‌ڕاندنى ئیش و کاره‌ هه‌نوکه‌ییه‌کان، بڕى (٣٠٠) ملیۆن دینار ته‌رخان کرا به‌م شێوه‌یه‌ لاى خواره‌وه‌:
١-  بڕى (١٠٠) سه‌د ملیۆن دینار بۆ پارێزگاى سلێمانی.
٢-  بڕى (١٠٠) سه‌د ملیۆن دینار بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌.
٣-  بڕى (١٠٠) سه‌د ملیۆن دینار بۆ ئیداره‌ى گه‌رمیان.

له‌ کاتى ئێستاشدا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى (سه‌رۆکایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران)، بڕى (یه‌ک ملیار) دینار له‌ لایه‌ن (وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووری)  ته‌رخانکراوه‌ بۆ چاککردنه‌وه‌ى گیروگرفته‌کانى ئاو و کاره‌با له‌ شارۆچکه‌ى (ده‌ربه‌ندیخان) له‌سه‌ر داواکاریى پارێزگاى سلێمانى.


زۆرترین خوێندراو