4
7 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وه‌ک پارێزگارى سلێمانى ده‌ستبه‌کاربوو
4/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4 ى کانوونى یه‌که‌مى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وه‌ک پاریزگارى سلێمانى له‌ یه‌که‌م رۆژیدا ده‌ستبه‌کاربوو. 

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ عومه‌ر قه‌ڵادزێی، که‌ پێشتر له‌برى پارێزگارى سلێمانى کارى ده‌کرد، پۆسته‌که‌ى ڕاده‌ستى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر پارێزگارى نوێى سلێمانى کرد.

پاش ده‌رکردنى فه‌رمانى ده‌ست به‌کاربونى وه‌ک پارێزگارهه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر له‌کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ بیناى پارێزگاى سلێمانى سامانه‌که‌ى خۆى ئاشکرا کرد و وتی"فۆرمى پڕکردنه‌وه‌ى سامانم بۆ ده‌سته‌ى ده‌ست پاکى ناردوه‌ و سامانه‌که‌م بریته‌ له‌(خانوویه‌ک که‌ له‌ماڵى باوکمه‌وه‌ بۆم ماوه‌ته‌وه‌،دوو ئۆتۆمبێل.که‌یه‌کێکیان کاتى خۆى کاک نه‌وشیروان وه‌ک یه‌که‌م که‌س ئه‌و دیاریه‌ى پێ به‌خشیم و شانازى پێوه‌ده‌که‌م."

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کرکاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو بۆ پۆستى پارێزگار به‌ڵام به‌هۆى ململانێ سیاسیه‌کانى نێوان یه‌کێتى و گۆڕانه‌وه‌ پۆسته‌که‌ى پێنه‌درا."

دواى ڕێکه‌وتنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر له‌پۆستى پارێزگارى سلێمانى ده‌ست به‌کاربوو،ئه‌گه‌رچى ئه‌و پۆسته‌ بۆ پێنج مانگه‌ ئه‌گه‌ر له‌کاتى یاسایى خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانى هه‌رێم بکرێت."

رۆژى 28ى مانگى رابردوو نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم مه‌رسومى ده‌ستبه‌کاربوونى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کرى ده‌رکرد و دواتر وه‌زاره‌تى ناوخۆش فه‌رمانى ده‌ستبه‌کاربونى وه‌ک پارێزگار ئیمزا کرد.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group