4
7 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر وه‌ک پارێزگارى نوێى سلێمانى سوێندى یاسایى خوارد
5/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆسێ شه‌ممه‌ 5 کانونى یه‌که‌م 2017، به‌ئاماده‌ بوونى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وکه‌ریم سنجارى وه‌زیرى ناوخۆ، له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ هه‌ولێر، دکتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌کر وه‌ک پارێزگارى نوێى سلێمانى سوێندى یاسایى خوارد.

دواى سوێند خواردنه‌که‌، به‌ڕیز سه‌رۆک وه‌زیران هیواى سه‌رکه‌وتنى بۆ پارێزگارى نوێى سلێمانى خواست وپێى ڕاگه‌یاند که‌ حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هه‌ماهه‌نگ وهاوکاریان ده‌بێت له‌پێناو ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌رکه‌کانى بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى شارى سلێمانی، هه‌روه‌ها ووتى " پێکه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئێوه‌ش له‌ دیوانى پارێزگاى سلێمانی، وه‌ک تیمێک ده‌توانین ئه‌رکه‌کانمان به‌ باشترین شێوه‌ جێبه‌جێ بکه‌ین و خزمه‌ت باشتر به‌ هاوڵاتیان بکه‌ین".

لاى خۆشیه‌وه‌ جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران پیرۆزبایى له‌ پارێزگارى نوێى سلێمانى کرد وهێواى سه‌رکه‌وتنى بۆ خواست.

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کرپارێزگارى نوێى سلێمانی سوپاسى ئه‌و متمانه‌یه‌ى کرد که‌ پێى به‌خشرا وجه‌ختى کرده‌وه‌ که‌ هه‌موو تواناکانى خۆى ده‌خاته‌ گه‌ر بۆ خزمه‌تکردنى هاوڵاتیانى سلێمانى وهاوکاریش ده‌بێت له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ى به‌ باشترین شێوه‌ ئه‌رکه‌کانى ڕاپه‌ڕێنێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group