4
7 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دۆخى ئاواره‌کانى سنوورى که‌رکووک تاوتوێ ده‌کات
5/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 به‌ سه‌رۆکایه‌تى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیران و به‌ ئاماده‌بوونى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان کۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆک وه‌زیران پوخته‌یه‌کى ده‌رباره‌ى سه‌ردانى ڕۆژى شه‌ممه‌ى ڕابردووى شاندى باڵاى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى بۆ فه‌ڕه‌نسا و کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماکرۆن خسته‌ ڕوو.

تیایدا ڕوونیکرده‌وه‌  فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن پشتگیرى له‌ پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵاته‌ ده‌ستووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و هه‌ڵوێستى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که‌ ئاماده‌یه‌ ناکۆکییه‌کان له‌ ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى فیدراڵى عێراق چاره‌سه‌ر بکات، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسا و سه‌رۆک ماکرۆن هاوکار ده‌بن و هانى عێراق ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستپێکردنى گفتوگۆیه‌کى نیشتمانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان. هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش ده‌که‌وێته‌ په‌یوه‌ندى.

سه‌رۆک وه‌زیران ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد که‌ سه‌رۆک ماکرۆن گرنگییه‌کى زۆرى به‌ یه‌کڕیزیى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان داوه‌ و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و یه‌کڕیزییه‌ کردۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به‌ سه‌ردانى شاندى باڵاى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و پێشوازى له‌ سه‌رۆک و جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان له‌ ئه‌لیزێ، ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێزانین و ده‌ستخۆشى له‌ فراکسیۆنه‌ کوردستانییه‌کان له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کرد که‌ له‌باره‌ى سه‌رپێچییه‌ ده‌ستوورییه‌کان و که‌مورتییه‌کانى بودجه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش که‌مکرنه‌وه‌ى پشکى هه‌رێمى کوردستان له‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراقدا یه‌کهه‌ڵوێست بوون و پێکه‌وه‌ به‌رگرییان له‌ پشکى هه‌رێمى کوردستان کرد.

که‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ، ڕاپۆرتێکى ناوه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ماهه‌نگیى قه‌یرانه‌کانى سه‌باره‌ت به‌ هه‌ردوو شارى دووز و که‌رکووک و بارودۆخى ئاواره‌کان خسته‌ ڕوو. تیایدا ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵه‌کانى حکوومه‌ت کرد بۆ هاوکاریى ئاواره‌کان و دابینکردنى پێداویستییه‌کانیان و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى عێراقى فیدراڵ و ڕێکخراوه‌کان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ڕاپۆرته‌که‌ ئامارێکى له‌سه‌ر ژماره‌ى ئاواره‌کان و قه‌باره‌ى خه‌رجى و پێداویستییه‌کانیانى له‌خۆ گرتبوو، ستایشى ئه‌و لایه‌ن و ڕێکخراوانه‌یشى کرد که‌ هاوکارى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بوون بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانى ئاواره‌کان.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتى کرده‌وه‌ پێویسته‌ ڕێکخراوه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ى نیوده‌وڵه‌تى، به‌تایبه‌تى ڕێکخراوه‌کانى بوارى مرۆیى بۆ دابینکردنى پێداویستییه‌کانى ئاواره‌کان، هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن. سوپاسى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانیشى له‌ گشت و شار و شارۆچکه‌کان کرد که‌ پێشوازییان له‌ ئاواره‌کان کرد و کۆمه‌ک و هاوکارى پێشکه‌ش کردن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ و کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى ڕاسپارد بۆ کۆکردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ و به‌دۆکیوومێنتکردنى ئه‌و تاوانه‌ى له‌و ناوچانه‌ ڕوویانداوه‌ که‌ هه‌ندێکیان تاوانى دژ به‌ مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگن، تاکو له‌ چوارچێوه‌ کارپێکراوه‌کاندا ڕیکارى یاسایى به‌رامبه‌ر بکه‌رانى ئه‌و تاوانانه‌ بگیرێته‌ به‌ر و کۆمه‌ڵگه‌ و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیش له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاگادار بکرێنه‌وه‌‌، به‌تایبه‌تى ڕێکخراوى مافه‌کانى مرۆڤ و ئه‌منستى ئینته‌رناشنال که‌ به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا وه‌ک پێویست ئه‌رکى خۆیان ئه‌نجام نه‌داوه‌.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشنیارى دامه‌زراندنى (سه‌نته‌رى ده‌ستنیشانکردنى په‌ککه‌وته‌یى) په‌سه‌ند کرد که‌ له‌ ڕاپۆرتێکدا له‌لایه‌ن  د. محه‌مه‌د هاودیانى، وه‌زیرى کار و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا. ئه‌و سه‌نته‌ره‌ بۆ ده‌ستنیشانکردنى جۆر و ڕێژه‌ى په‌ککه‌وته‌ییى خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌کانه‌ به‌ ئاراسته‌ى په‌روه‌رده‌ و فێرکردن و شیاندن و به‌کارخستن و بواره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى دیکه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌و که‌سانه‌ له‌ تۆڕى کۆمه‌لایه‌تى سوودمه‌ند بن که‌ به‌ ڕاستى په‌ککه‌وته‌ن و شایسته‌ن.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌شنووسى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى تایبه‌ت به‌ دانانى ڕه‌سمى به‌کاربردنى ناوخۆییى خواردنه‌وه‌ کحوولییه‌کان و به‌رهه‌مه‌ لێوه‌رگیراوه‌کانیانى په‌سه‌ند کرد که‌ له‌ ڕاپۆرتیکدا له‌لایه‌ن د. ڕێکه‌وت ڕه‌شید وه‌زیرى ته‌ندروستییه‌وه‌ پێشکه‌ش کرا.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا ئاماژه‌ى به‌ گرنگیى جێبه‌جێکردنى ئه‌و بڕیاره‌ کرد که‌ سوودێکى گه‌وره‌ى هه‌یه‌ بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى هاورده‌کردنى ئه‌و ماددانه‌ و که‌مکردنه‌وه‌ى به‌کارهێنانى ئه‌و جۆره‌ ماددانه‌یه‌ که‌ زیانبه‌خشن به‌ ته‌ندروستیى هاووڵاتیان و داهاتى ئه‌م ڕه‌سمه‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست به‌کار ده‌هێنرێته‌وه‌، نه‌ک بۆ زیادکردنى داهات.

د. یووسف گۆران، وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ى وه‌رگرتنى ده‌رچووانى ئاماده‌یى له‌ زانکۆ و په‌یمانگاکان بۆ ئه‌مساڵى خوێندن، ڕاپۆرتێکى پێشکه‌ش کرد. تیایدا تیشکى خسته‌ سه‌ر سیستمى نوێى وه‌رگرتن که‌ زیاتر خواستى ده‌رچووانى ڕه‌چاو کردووه‌ و هه‌وڵ دراوه‌ ژماره‌ى ئه‌و به‌شانه‌ى ڕاسته‌وخۆ ده‌رچووان وه‌رده‌گرن زیاد بکرێت، چونکه‌ له‌م سسته‌مه‌دا ده‌رچووان ده‌چنه‌ ئه‌و به‌شانه‌ى له‌گه‌ڵ خواست و ئاره‌زوویاندا ده‌گونجێت.

له‌ کۆتاییدا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، ده‌رباره‌ى پێداچوونه‌وه‌ به‌ خشته‌ى ساڵانه‌ى کرێى ناوچه‌ پیشه‌سازییه‌کان و کرێ و ڕه‌سمه‌ خزمه‌تگوزارییه‌ شاره‌وانییه‌کان و گه‌شتوگوزار، ڕاپۆرتێکى خسته‌ ڕوو.

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاپۆرته‌که‌ى په‌سه‌ند کرد ئه‌وه‌ش له‌پێناو پێشکه‌شکردنى ئاسانکارى بۆ ئه‌وانه‌ى ئه‌م ڕه‌سم و کرێیانه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ به‌ جۆرێک ببێته‌ مایه‌ى  په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رتى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار و که‌مکردنه‌وه‌ه‌ى بارگرانى، سه‌ره‌ڕاى جیاکردنه‌وه‌ى بڕى ڕه‌سم و کرێیه‌کان له‌سه‌ر بنه‌ماى ناوه‌ندى شاره‌کان و قه‌زا و ناحییه‌کان.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group