4
7 نێچیرڤان بارزانى و کۆبیش کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا تاوتوێ ده‌که‌ن
5/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان و نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق، جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستیى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ته‌کنیکى و سیاسى به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان، کرده‌وه‌.

پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 ،نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازى له‌ یان کۆبیش، نێرده‌ى تایبه‌تیى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ عیراق و شاندێکى یاوه‌رى کرد.

له‌ دیدارێکدا که‌ قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا گفتوگۆیه‌کى تێروته‌سه‌لیان له‌سه‌ر دوا پێشهاته‌کانى ناوچه‌که‌ به‌گشتى و دۆخی په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌تایبه‌تی، کرد. سه‌رۆک وه‌زیران ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانى بۆ زه‌مینه‌خۆشکردن به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێکردنى گفتوگۆى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات کرده‌وه‌.

تاوتوێکردنى چه‌ند بابه‌تێکى په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌که‌ و عیراق و هه‌رێمى کوردستان، لایه‌نێکى دیکه‌ى دیداره‌که‌ بوو.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group