4
7 له‌ سلێمانى سیستمى هاتووچۆى خوێندکاران رێکده‌خرێت
6/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








نرخى هاتووچۆى خوێندکاران له‌ ناوه‌نده‌کانى خوێندن له‌ شارى سلێمانى رێکده‌خرێت و قائیمقامى سلێمانی ده‌ڵێت پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک پابه‌ند بن به‌که‌مکردنه‌وه‌ى نرخ و کۆى ئه‌و رێنماییانه‌ى که‌ بڕیاریان له‌باره‌وه‌ دراوه‌.
 
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 6 کانوونى یه‌که‌م ,2017 به‌ ئامانجى رێکخستنى هاتووچۆ له‌ خوێندنگه‌کانى شارى سلێمانى ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامى سلێمانى له‌ خوێندنگه‌ى "دڵدار" له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى خوێندنگه‌کان و لیژنه‌ى رێکخستنى هاتووچۆى خوێندنگه‌کاندا کۆبووه‌وه‌, له‌ ووته‌یه‌کدا قائیمقامى سلێمانى رایگه‌یاند: بۆ چاره‌سه‌رى کردنى ئه‌و کێشانه‌ى که‌ له‌ هاتوچۆى خوێندکاراندا دروست ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ سیستمى هاتووچۆى خوێندکاراندا ده‌که‌ن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى سیستمه‌که‌ رێکده‌خه‌ن.

 ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد به‌دواداچونى پێویستیان کردووه‌ و گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ى به‌ڕه‌چاوگرتنى بارودۆخى دارایى که‌سوکارى خوێندکاران نرخى هاتوچۆى خوێندکاران له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ خوێندنگه‌کانیان و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ ئاستێکى گونجاو که‌مبکرێته‌وه‌ .

 ئاوات محه‌مه‌د ووتیشى جگه‌ له‌ رێکخستن و که‌مکردنه‌وه‌ى نرخ بۆ باشتر رێکخستنى سیستمى هاتووچۆى خوێندکاران چه‌ند رێنماییه‌کى نوێیان ده‌رکردووه‌ که‌ مه‌به‌ست لێى چاره‌سه‌رکردنى کۆى ئه‌و کێشانه‌یه‌ که‌ پێشتر هه‌بووه‌ .

 قائیمقامى قه‌زاى مه‌ڵبه‌ندى سلێمانى ده‌شڵێت : که‌مکردنه‌وه‌ى نرخى هاتووچۆ و رێنماییه‌کان پاش هه‌ڵسه‌نگاندێکى وورد بڕیاریان له‌ باره‌وه‌ دراوه‌ و پێویسته‌ هه‌موو لایه‌ک له‌ خاوه‌نى ئوتومبێلى گواستنه‌وه‌ و خویندنگه‌کان و که‌سوکارى خوێندکاران پابه‌ند بن به‌ جێبه‌جێ کردنیانه‌وه‌. 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group