4
7 حکومه‌تى هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌رباره‌ى لێدوانه‌کانى عه‌بادى بڵاو ده‌کاته‌وه‌
6/12/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز
 






ده‌رباره‌ى لێدوانه‌کانى دوێنێ سێشه‌ممه‌ 5-12-2017ى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق که‌ له‌ کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌ هه‌فتانه‌ییه‌که‌یدا باسى له‌ هه‌رێمى کوردستان کردبوو، سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ لێدوانێکدا بۆ ماڵپه‌ڕى حکوومه‌ت، ڕایگه‌یاند:

عه‌بادى چه‌ندین جاره‌ باسى ئه‌وه‌ ده‌کات گوایه‌ مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت و بۆ ئه‌مه‌ش خه‌ریکى وردبوونه‌وه‌ن له‌ لیسته‌کانى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى، به‌ڵام وه‌ک پێشتریش گوتوومانه‌ حکوومه‌تى فیدراڵ تا ئێستا هیچ لیستێکى له‌ حکوومه‌تى هه‌رێمى داوا نه‌کردووه‌، بۆیه‌ ئاگادار نین و نازانین ئه‌وانه‌ کام لیستانه‌ن که‌ حکوومه‌ته‌که‌ى به‌ڕێز عه‌بادى خه‌ریکى لێوردبوونه‌وه‌یانه‌؟! خه‌ڵکى کوردستان ئیتر باش له‌وه‌ تێگه‌یشتووه‌ که‌ ئه‌وه‌ له‌ لێدوانى میدیایى بترازێ، هیچى تر نییه‌، بۆیه‌ هیچ متمانه‌یه‌کى به‌و قسانه‌ نه‌ماوه‌.

ده‌رباره‌ى بابه‌تى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان و به‌رده‌وامیى داخستنى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش، دزه‌یى دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ به‌پێى مادده‌ى (114)ى ده‌ستوورى عێراق، به‌ڕێوه‌بردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌کان به‌ ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى حکوومه‌تى فیدراڵ نییه‌، به‌ڵکوو به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌برێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌میشه‌ ڕامانگه‌یاندووه‌ که‌ حکوومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ى هاوکارى و هه‌ماهه‌نگییه‌.

هه‌رچى داخستنى فڕۆکاخه‌کانیشه‌، ئه‌وه‌ سزادانى هاووڵاتیانى هه‌رێمى کوردستانه‌، سزادانى ئه‌و نه‌خۆش و پێشمه‌رگانه‌یه‌ که‌ له‌ کاتى به‌رگرى له‌ هه‌رێمى کوردستان و له‌ عێراق له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا بریندار بوون و پێویستییان به‌ چاره‌سه‌ره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات. سه‌فه‌رکردن له‌ ڕێگه‌ى فڕۆکه‌خانه‌کانى به‌غدا، یان شاره‌کانى دیکه‌ى عیراقه‌وه‌ هێنده‌ ئاسان نییه‌ وه‌ک به‌ڕێز عه‌بادى باسى ده‌کات، هه‌م تێچووى سه‌فه‌ر له‌سه‌ر هاووڵاتیان زیاد ده‌کات، هه‌م کاتێکى زۆریان ده‌گرێت. پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ بۆچى هاووڵاتییه‌کى به‌غدا، یان نه‌جه‌ف، یان به‌سرا مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ شاره‌که‌ى خۆیه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ سه‌فه‌رى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بکات، به‌ڵام هاووڵاتییه‌کى هه‌رێم ئه‌و مافه‌ى نییه‌؟! ئه‌مه‌ کوێى هاووڵاتیبوونه‌؟!!

ده‌رباره‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم و کێشه‌ سیاسییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیش که‌ عه‌بادى باسى کردووه‌، دزه‌یى ووتى: کاتى ئه‌وه‌مان نییه‌ باسى ئه‌و هه‌موو کێشه‌ و که‌موکوڕیانه‌ بکه‌ین که‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌کاربوونى کابینه‌که‌ى به‌ڕێز عه‌بادییه‌وه‌ به‌رۆکى حکوومه‌ته‌که‌ى گرتوون، ئه‌مه‌ بابه‌تى ئێمه‌ نییه‌ و هیچ سوودێکیشى بۆ ئه‌م دۆخه‌ نییه‌. ده‌رباره‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیش، ئه‌وه‌ شه‌رعییه‌تى له‌ په‌رله‌مان و گه‌لى کوردستان وه‌رگرتووه‌ و هیچ پێویستییه‌کى به‌ شه‌رعیه‌تپێدانى خه‌ڵکى دیکه‌ نییه‌، به‌ شێوه‌یه‌کى یاساییش به‌ دوو خولى ته‌شریعى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتى ته‌واوى به‌سه‌ر هه‌موو کایه‌یه‌کى هه‌رێمى کوردستاندا هه‌یه‌.

دزه‌یى دووپاتى کرده‌وه‌ که‌ هه‌رێمى کوردستان وه‌ک هه‌میشه‌ ڕایگه‌یاندووه‌، ڕاستگۆیانه‌ و به‌ نیازپاکییه‌وه‌ داواى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌کات، به‌ڵام ئه‌وه‌ى که‌ وه‌ڵام ناداته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ى میدیا و کۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌وه‌ ـ بۆ پڕۆپاگه‌نده‌، نه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر ـ به‌رده‌وام باسى چاره‌سه‌ر و لێکگه‌یشتن و ده‌ستوور و هاووڵاتیبوون و ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ ده‌کات، عه‌بادییه‌، ئه‌مه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه‌ هیچ خزمه‌تێک به‌ دۆخه‌که‌ ناکات و نابێته‌ هۆى چاره‌سه‌رێکى جددى بۆ کێشه‌کان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌رده‌وامیى ناسه‌قامگیرى.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group