4
7 گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێم: زیانه‌کانى راگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زۆره‌
6/12/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز






 
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى له‌ فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌رێم کاریان ده‌کرد زیانى زۆرییان پێگه‌یشتووه‌و "له‌ئێستادا عێراق 30 ملیۆن دۆلار قه‌رزارمانه‌".
 
29ى مانگى (ئه‌یلول) به‌بڕیارێکى حکومه‌تى عێراق، سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌ڵه‌تییه‌کانى فڕۆکه‌خانه‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى راگیران، "ئه‌وه‌ش وه‌کو کاردانه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رانبه‌ر ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان".
 
ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنى هه‌رێم رایگه‌یاند، "هیچ به‌ره‌وپێش چونێک له‌باره‌ى ئه‌گه‌رى کردنه‌وه‌ى هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانى له‌ ئارادا نییه‌، ئێمه‌ ئاماده‌ى دانیشتن و گفتوگۆین بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ى گه‌شته‌کان، به‌ڵام به‌غدا هیچ وه‌ڵامێکى ئێمه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه‌".
 
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، "گه‌شتێکى یه‌کجار زۆر راگیراوه‌، هه‌فتانه‌ به‌ته‌نها تورکش ئێر لاین نزیکه‌ى 100 گه‌شتى هه‌بوو، شاهانه‌ى ئوردنى نزیکه‌ى 30 گه‌شتى هه‌بوو، زۆرینه‌ى هێڵه‌کانى قه‌ته‌ری، دوبه‌ی، لۆفتانزا و هى دیکه‌ش رۆژانه‌ گه‌شتییان هه‌بوو، ژماره‌که‌ى زۆر بوو".
 
ئومێد محه‌مه‌د وتیشی، "زه‌ره‌ر و زیانه‌کانى راگرتنى گه‌شته‌ ئاسمانییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان زۆره‌ و کاتى خۆى به‌ڕێوه‌به‌رى فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانیش باسییان لێوه‌کردبوو که‌ زیانییان زۆره‌ و به‌ ژماره‌ى نزیکى ئاماژه‌یان بۆ کردبوو، نه‌وه‌ک ته‌نها فڕۆکه‌خانه‌ زیانى پێگه‌یشتووه‌، به‌ڵکو ئه‌و کۆمپانیایانه‌ى که‌رتى تایبه‌تیش که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌ کارییان ده‌کرد زیانییان پێ گه‌یشتووه‌".


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group