4
7 به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد
6/12/2017
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز






 
 ئه‌مڕۆ 6 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا( SPD )  له‌به‌رلینى پایته‌خت به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رى پاره‌ته‌ سۆسیالیسته‌کانى جیهان ده‌ستى به‌کاره‌کانى کرد .

 له‌سه‌ره‌تاى کۆنگره‌که‌دا تیشخرایه‌ سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى و ئااسایش و دیموکراسى و ئازادى له‌رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست وجیهان ، به‌پێویست زانرا هه‌وڵه‌کان بۆ خزمه‌تکردنى مرۆڤایه‌تى چڕ بکرێته‌وه‌و سه‌رجه‌م وڵاتان کۆشش بکه‌ن بۆ ده‌ستبه‌ر کردنى ئارامى و ئازادى و دیموکراسى بۆ گه‌لانى جیهان هه‌روه‌ها جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پته‌ورکدنى زیاترى یه‌کێتى ئه‌وروپا.

له‌په‌راوێزى کۆنگره‌که‌دا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود چاویکه‌وت به‌ژماره‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانى پارته‌کان و به‌شداربوانى کۆنگره‌و له‌نزیکه‌وه‌ باس له‌ره‌وشى هه‌نوکه‌یى هه‌رێمى کوردستان و عێراق کراو تیشکخرایه‌ سه‌ر ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ى له‌ناوچه‌که‌دا رویانداوه‌ .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختى کرده‌وه‌ له‌سه‌ر رۆڵى هه‌رێمى کوردستان له‌ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى تیرۆرستان و هه‌وڵَه‌کانى بۆ ئاشتى و ئارامى و له‌خۆ گرتنى به‌هه‌زاران ئاواره‌ و دابین کردنى پێداویستیه‌کانیان تا گه‌رانه‌وه‌یان بۆ زێدى خۆیان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ رۆڵێکى کاریگه‌ریان هه‌بووه‌ له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش و رێگریکردن له‌ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنیان به‌ شێوه‌یه‌ک که‌له‌و پێناوه‌شدا به‌هه‌زاران شه‌هیدو بریندارى به‌خشیه‌ه‌وه‌ وه‌ک هێزێکه‌ مه‌یدانى  له‌یبرى هه‌موو جیهان شه‌ڕى ترۆرستانى کردووه‌ .

ئه‌مڕۆ کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا ( SPD )  به‌ئاماده‌بونى نوێنه‌رانى پاره‌ته‌ سۆسیالسته‌کانى جیهان ده‌ستى به‌کاره‌کانى کردوو بڕیاره‌ چوار رۆژ بخایه‌نێ .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group