4
7 لە سنورى ماوەت و پێنجوێن 5 تۆمەتبار دەستگیرکران
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ڕاوکردن یەکێکە لەو دیاردە ترسناکانەى ڕووبەڕى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەبێتەوە کە بوونى   باڵندەى کێوى سروشتى کوردستان زیاتر ناوازەو جوانتر دەکات هاوکات زۆرێک لە هاووڵاتیان پابەندن نابن بەڕێنماییەکانى پۆلیسى دارستان ، بەلام خۆشبەختانە و بەهۆى بەردەوامى و هەبوونى مەفرەزەکانى پۆلیسى دارستان بەشێوەیەکى باش ڕوبەروى ڕاوچیان و سەرپێچیکاران دەبنەوە و دەستگیریان دەکەن و ڕوبەڕوى یاسا یان دەکەنەوە .

لەو بارەیەوە عه‌قید هێمن کمرخان: بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند : نیگەڕانین لەوەى هەندێک لە هاوولاتیان بێ هەستکردن بە بەرپرسیارێتى و تەنها لەپێناو ئارەزوویەکى تایبەتى دا ڕاوى ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان دەکەن و دەبنە هۆى زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەى کوردستان ، بەڵام خۆشبەختانە بەهۆى ئەرک و ماندوو بوون و شەونخونى ئەفسەرو کارمەندانى بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنکەکانمان توانراوە ڕێگریەکى زۆر باش لەو دیاردەیە بکرێت و سەرپێچیکارانیش ڕووبەڕوى یاسا بکرێنەوە .

عه‌قید  هێمن   ئاماژەى بەوەکرد . مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پێنجوێن  لە دەرچونێکى مەیدانیاندا توانراوە  (3) هاووڵاتى لەسەر دیاردەى ڕاوکردن و داربڕین  دەستگیربکرێن و هاوکات دەست بگیرێت بەسەر (1) یەک کەوى زیندوو  (1)  یەک مشارى کارەبایى و  ، هەروەها (4) چوار دەستەداو دا .

لە لایەکى ترەوە . مەفرەزەیەکى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت و بنکەى (گاپیڵۆن ) توانراوە  (2) هاووڵاتى لەسەر دیاردەى خەڵوزکردن  دەستگیربکرێن و هاوکات دەست بگیرێت بەسەر (8) هەشت فەردە خەڵوزدا هەروەها پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکراوەکان کراوەتەوە ڕووبەڕوى یاساکــراونەتەوە .                          


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group