4
7 به‌ئاماده‌بوونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود دووه‌م رۆژى کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ 7 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 ،به‌ئاماده‌بونى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود و شاندێکى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان دووه‌م رۆژى بیست و پێنجه‌مین کۆنگره‌ى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا له‌به‌رلینى پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو.

له‌کۆنگره‌که‌دا تیشکخرایه‌ سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى و ئاسایشى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست به‌تایبه‌تیش شه‌ڕى داعش له‌سوریاو عێراق ،هه‌روه‌ها جه‌خت کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر پاراستنى یه‌کێتى ئه‌وروپاو به‌هێز کردنى ئه‌و یه‌کێتیه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنى ئاشتى و ئارامى و ئازادى بۆ گه‌لانى جیهان .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌په‌راوێزى کۆنگره‌که‌دا له‌گه‌ڵ به‌رپرس و ئه‌ندامانى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا و به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامداو تیایدا باس له‌ره‌وشى ئێستاى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرد .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر مه‌ترسیه‌کانى داعش و ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى له‌ناوچه‌که‌دا به‌شێوازو فۆرمى جیاواز بۆروبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستان پشتیوانى خۆیى و حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستانى دووپات کرده‌وه‌ .

هه‌وه‌ها ئاماژه‌شى به‌وه‌کرد که‌ هه‌رێمى کوردستان رۆڵێکى کاریگه‌رى هه‌بووه‌ له‌ روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌کدارانى داعش له‌عێراق  ، هه‌رله‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه‌ تا ئازاد کردنى شارى موسڵ ،له‌وروه‌شه‌وه‌ رۆڵى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانى به‌رز نرخاند که‌ قاره‌مانانه‌ له‌به‌رامبه‌ر داعش وه‌ستانه‌وه‌و توانیان له‌برى هه‌موو جیهان شه‌ڕى داعش بکه‌ن وه‌ک هێزێکى مه‌یدانى .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود داواشى له‌به‌رپرس و ئه‌ندامانى پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا کرد که‌هاوکاریه‌کانیان بۆ هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وامى هه‌بێت و بتوانن هاوکاریه‌ مرۆیه‌کان زیاد بکه‌ن به‌هۆى ئه‌و ئاواره‌ زۆره‌ى رووى له‌هه‌رێمى کوردستان کردووه‌ له‌کاتێکدا هه‌رێمى کوردستان روبه‌روى به‌قه‌یرانى دارایى و سیاسی بۆته‌وه‌.

هه‌رله‌دیداره‌کاندا جه‌خت له‌سه‌ر په‌ته‌وکردنى په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى سۆسیال دیموکراتى ئه‌ڵمانیا کرایه‌وه‌ له‌پێناو خزمه‌تکردن به‌مرۆڤایه‌تى و ده‌ستبه‌رکردنى ئاشتى و ئارامى بۆ گه‌لانى جیهان .


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group