4
7 سلێمانى ... بڕێکى زۆر گۆشتى سور له‌ناوده‌برێت
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند: ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام و شاڕێکاندا ده‌فرۆشرێت دوور له‌ رێنماییه‌کانى ڤێرته‌رنه‌رى سه‌رده‌برێن و  گۆشته‌که‌ى جێى مه‌ترسییه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستى به‌کارهێنه‌رانی.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ووتی: له‌لایه‌ن لیژنه‌ى سێ-ى سه‌ربه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت ئاژه‌ڵى سه‌ربراودا گیراوه‌، که‌ خاوه‌نه‌که‌ى به‌نیازبووه‌ له‌سه‌ر شه‌قام و شارێکان، به‌هاوڵاتیانى بفرۆشێت. 

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ووتیشی: پێشتر ئه‌و گۆشتفرۆشانه‌ ئاگادار کراونه‌ته‌وه‌، ته‌نها له‌ کوشتارگه‌ى سلێمانى ئاژه‌ڵ سه‌رده‌برێت و رێگه‌ نادرێت گۆشتفرۆشه‌کان له‌ماڵه‌کانیان ئه‌وکاره‌ بکه‌ن، هه‌روه‌ها فرۆشتنى گۆشت له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ناکه‌ن، رێگه‌ پێدراو نیه‌.

ووتیشی: ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ى له‌سه‌ر شه‌قام و شارێکاندا ده‌فرۆشرێت له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرته‌رنه‌رى پشکنینان بۆ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ دوور له‌ رێنماییه‌کانیان سه‌رده‌برێن، هه‌روه‌ها گۆشته‌که‌ى مه‌ترسى بۆسه‌ر ته‌ندروستى به‌کارهێنه‌رانى دروست ده‌کات. 

گۆران قادر ئاماژه‌ى به‌ئه‌وه‌کرد، به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانی، ئاژه‌ڵه‌ سه‌ربراوه‌کان ڕاده‌ستى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڤێرته‌رنه‌رى سلێمانی، و ئه‌و ئامێر و ئه‌وکه‌لوپه‌لانه‌ى بۆکارى گۆشتفرۆشتن به‌کارده‌هێنرێت به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان، ده‌کرێت، به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردن، هه‌روه‌ها خاوه‌نى ئاژه‌ڵه‌کانیش رووبه‌رووى یاسا ده‌کرێته‌وه‌.



ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group