4
7 حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى له‌ هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندرا
7/12/2017
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز








ئه‌مڕۆ 7 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017 ،له‌ رێوره‌سمێکدا به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مانتاران و شاندێکى وڵاتى ئازربایجان،  پڕۆژه‌ى حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى له‌ هه‌رێمى کوردستان راگه‌یه‌ندرا، له‌ هه‌نگاوى یه‌که‌میشدا پڕۆژه‌که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى کاره‌کان خێرا ده‌کات و تێچوو که‌م ده‌کاته‌وه‌.

که‌ریم شنگالی، وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان له‌ وته‌یه‌کدا به‌بۆنه‌ى ده‌ستپێکردنى پڕۆژه‌ى حکومه‌تى ئه‌لیکترۆنى رایگه‌یاند: "گۆڕینى سیستمى کۆنى به‌کارهێنانى کاغه‌ز له‌ کاروبارى حکومه‌ت بۆ حکومرانى ئه‌لیکترۆنى نوێ، به‌ مه‌به‌ستى پێشکه‌شکردنى خزمه‌تگوزارى به‌ کوالیتى به‌رزه‌ به‌ هاووڵاتیان، ده‌بێته‌ یه‌کێک له‌ کاره‌ هه‌ره‌ له‌ پێشینه‌کانمان که‌ ئامانج لێى باشترکردنى کارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى کاره‌کانه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ".

ووتیشی: "وه‌ک هه‌نگاوى یه‌که‌م ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى شاره‌کان جێبه‌جێکردووه‌، به‌ ئامانجى جێبه‌جێکردنى سیستمى ئه‌لیکترۆنى له‌ چوارساڵى ئاینده‌دا".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "له‌ ئێستادا ڤیزا کراوه‌ به‌ سیستمى ئه‌لیکترۆنى ئه‌مه‌ش ته‌واوى کاره‌کانى خێراتر کردووه‌، کات و تێچووى بۆ داواکارانى ڤیزا و وه‌زاره‌تى ناوخۆ که‌مکردووه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها بووه‌ته‌ مایه‌ى شه‌فافیه‌تى زیاتر، چونکه‌ چاودێر و هه‌ڵسه‌نگاندن ئاسانتر بووه‌ و تێچووى که‌مبووه‌ته‌وه‌".

ووتیشى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پابه‌نده‌ به‌جێبه‌جێ کردنى ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ئاینده‌دا و کارى جددى ده‌کات بۆئه‌وه‌ى به‌سه‌رکه‌وتوویى جێبه‌جێ بکرێ .







ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کورد ده‌توانێ سود له‌بارودۆخى دواى داعش وه‌ربگرێ ؟


به‌ تاوانی ژن بوون
توێژەری سیاسی یان عەبــە شەکەنە !؟
نێچرڤان بارزانى : گه‌لى کوردستان ئاشتیخوازه‌و کراوه‌ و به‌خشنده‌یه‌
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group