سلێمانى ... ئه‌م هه‌فته‌ نه‌وت دابه‌شده‌کرێت

12/10/2017 11:40:00 AM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








به‌رێوه‌به‌ری نه‌وت و کانزاکانی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م هه‌فته‌دا و به‌هاوکاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌ت ده‌ست به‌دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵاندا ده‌کرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێکیش ته‌نها 53 هه‌زار دیناره‌.

ئاوات محمد، قائیمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی له‌دیوانی قائیمقامیه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و کانزاکان و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان کۆبووه‌وه‌، له‌کۆبونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هه‌مئاهه‌نگی هاوکاری ده‌زگاکانی حکومه‌ت له‌ دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا کرا. 

 پاش کۆبوونه‌وه‌که‌، محمد حه‌سیب به‌رێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و کانزاکانی سلێمانی ووتی: به‌هاوکاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کای قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕیاردراوه‌ ئه‌م هه‌فته‌ ورۆژی چوارشه‌ممه‌، له‌مه‌ڵبه‌ندی یه‌که‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شکردنی نه‌وت به‌سه‌ر ماڵاندا بکرێت.

محمد حسیب  ووتیشی: له‌پرۆسه‌ی دابه‌شکردنه‌که‌دا، کار به‌ کارتی زیره‌ک ده‌کرێت و نرخی هه‌ر به‌رمیلێکیش ته‌نها 53 هه‌زار دیناره‌.

سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ی جێگۆرکێیان کردووه‌ و له‌ گه‌ره‌کێکی تر نیشته‌جێ بوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، توشی هیچ گرفتێک نابن و له‌و گه‌ره‌که‌ تازه‌ی لێی نیشته‌جێن به‌شه‌ نه‌وتی خۆیان وه‌رده‌گرن.


زۆرترین خوێندراو