په‌یامى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود بۆ لێدوانه‌کانى عه‌بادى و قاره‌مانیه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌

12/10/2017 5:05:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێزمحه‌مکه‌دى حاجى مه‌حمود له‌په‌یامێکدا بۆ قاره‌مانیه‌تى هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌روبه‌روبونه‌وه‌ى داعش و لێدوانه‌کانى حه‌یده‌ر عه‌بادى ده‌ڵێت :" هێزێکى چه‌ند سه‌د که‌سى داعش هێرشى کرد و توانى شارى موسڵ که‌دووه‌م گه‌وه‌ره‌ترین شارى عێراق هه‌یه‌ بیخاته‌ ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیه‌وه‌ له‌کاتێکدا سوپاى عێراق چوار فرقه‌و د وو فرقه‌ له‌پۆلیس فیدراڵى و 90هه‌زارله‌ قواتى چه‌کدار عێراقى له‌وشاڕه‌دا بوو."

ده‌قى په‌یامه‌که‌ى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ...

خه‌بات و تێکۆشان له‌پێناوى ئازادى و" نیشتمانى کوردستان"     

  هه‌میشه‌ گه‌له‌که‌مان بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م دوو چه‌مکه‌ ،درێغى نه‌کردووه‌ و له‌وپێناوه‌شدا ،خوێن به‌خشین بۆ ئه‌و دوو مه‌سه‌له‌ ژیاریه‌ لاى کورد هه‌رزان بووه‌ ،بۆیه‌ ده‌ریایه‌ک خوێنى بۆى داوه‌ و هه‌میشه‌ مه‌رگى له‌ پێش مه‌رگى خۆى داناوه‌و ناوێکیشى بۆ ئه‌و قوربانیدانه‌ى دیارى کردووه‌ ،که‌ ئه‌ویش ووشه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌.

‎گه‌ر ئاوڕێ له‌ مێژووى حوکمڕانانى عێراق بده‌ینه‌وه‌ ،ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ئاشکرا ده‌بێ ،که‌ به‌درێژایى ده‌سه‌ڵاته‌ یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانى عێراق ،هه‌میشه‌ هه‌وڵیان داوه‌ له‌ڕێگاى ئاگر و ئاسن و کوشتن و بڕین و به‌سوتماکردنى نیشتمانى کوردستان ،کورد دابڕن له‌ خاکى بابو باپیرانى خۆى و له‌جێگه‌ى هاوڵاتى کوردى عه‌ره‌بى باشور بێنن و نیشته‌جێ ى بکه‌ن له‌شوێنى کوردانى خاوه‌ن خاک و ماڵى خۆیان ،به‌مه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستاون به‌ قه‌ده‌غه‌ترین چه‌کى کیماوى زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاووڵاتى سڤیلى هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌کانى تر به‌و گازه‌ کوشنده‌یه‌ بخنکێنن و زینده‌به‌چاڵى بکه‌ن و  دوواتریش که‌وتنه‌ داروخانى چوارهه‌زاو پێج سه‌د گوندى کوردستان و ده‌ستپێکردنى پرۆسه‌ى به‌دناوى ئه‌نفال به‌سه‌ر گوند نشینه‌کانى کوردستاندا پیاده‌ بکه‌ن ،کورد و سه‌رکردایه‌تى سیاسى ،و خه‌ڵکى کوردستان  به‌رده‌وام بوو له‌ به‌رخۆدان تا توانى سود له‌ هه‌ل و مه‌رجى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرێ و له‌ 2003دا ڕژێمى سه‌دام حسین بڕوخێنێ ،ئه‌وانه‌ى که‌ئێستا حوکمڕانى عێراق ده‌که‌ن له‌ڕادێوو ته‌له‌فیزێونى بێگانه‌وه‌ هه‌واڵى کوردستان و سه‌رکه‌وتنه‌کانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانیان ده‌بیست.

‎ ‎کاتێکیش کار هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستورێکى نوێ بۆ عێراقى نوێ بنوسرێته‌وه‌ که‌ تیایدا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌ یه‌کسان بێ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب له‌عێراق دا و شه‌راکه‌تێکى ڕاسته‌ قینه‌ بێ له‌عێراقى دیموکرات وپه‌رله‌مانى و فیدارالى یه‌کگرتوودا.به‌ڵام دواى 5-6ساڵ ، کاتێک شه‌ڕى سونه‌و شیعه‌ ده‌ستى پێکرد هه‌ر پێشمه‌رگه‌ بوو توانى شوێنه‌ ستراتیژیه‌کانى بغداو وناوچه‌کانى تر بپارێزێ و پاشان که‌شه‌ڕى سونه‌و شیعه‌ ڕووى له‌کزى کردو پایزى عه‌ره‌بى ڕووى له‌ووڵاتانى عه‌ره‌بى کرد حوکمه‌ته‌کانى عێراق هه‌وڵى پاشه‌کشه‌یان دا له‌جێ به‌جێ کردنى به‌نده‌کانى ده‌ستور که‌تایبه‌ت بوو به‌ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کانى هه‌رێمى کوردستان و یاریان به‌کات کرد و خۆیان له‌جێ به‌جێ کردنى دزیه‌وه‌ ،تا 9-6-2014 

‎هێزێکى چه‌ند سه‌د که‌سى داعش هێرشى کرد و توانى شارى موسڵ که‌دووه‌م گه‌وه‌ره‌ترین شارى عێراق هه‌یه‌ بیخاته‌ ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیه‌وه‌ له‌کاتێکدا سوپاى عێراق چوار فرقه‌و د وو فرقه‌ له‌پۆلیس فیدراڵى و 90هه‌زارله‌ قواتى چه‌کدار عێراقى له‌وشاڕه‌دا بوو به‌پێشکه‌وتووترین چه‌کى ئه‌مریکى و ته‌کنه‌لۆژیاى سه‌ربازى ئه‌مریکا له‌ده‌ست سوپاى عێراقدا بوو ته‌سلیمى هێزى داعش کراو توانیان شاره‌کانى ترى تکریت و فه‌لوجه‌و ئه‌نبارو به‌شێکى دیاله‌ شیان خسته‌ ژێر کۆنتروڵى خۆیان ،له‌کاتێکدا ئه‌وهێزه‌ى داعش چه‌ندین جارو به‌و چه‌کانه‌ى ئه‌مریکا که‌له‌ سوپاى عێراقه‌وه‌ چنگیان که‌وتبوو نه‌یان توانى بستێ له‌ خاکى کوردستان داگیربکه‌ن ،له‌کاتێکدا پێشمه‌رگه‌ خۆى ڕێکنه‌خسبوو توشى له‌و چه‌شنه‌ شه‌ره‌سایکۆلۆژیه‌ش نه‌ببووو ،به‌ڵام نه‌یانتوانى هێزى پێشمه‌رگه‌ بشکێنن وداوى ساڵێ پێشمه‌رگه‌ توانى هه‌یمه‌نه‌ى داعش تێکبشکێنێ که‌ هه‌موو جیهان زه‌لاله‌تى بوو به‌ده‌ستیه‌وه‌ ،وه‌ به‌ به‌شدارى هێزى پێشمه‌رگه‌ تونرا موسڵ کۆنترۆڵ بکرێته‌وه‌.

‎ئه‌مه‌بوو پاداشى حکومه‌ته‌که‌ى عبادى و له‌کاتێکدا باس له‌ پاکردنه‌وه‌ى عێراق ده‌کا به‌ووشه‌یه‌کیش ڕوویان نایه‌ باسى پێشمه‌رگه‌ بکه‌ن ،چونکه‌ له‌16-10-2017دا ئه‌وسوپایه‌ى به‌کارهێنا له‌گه‌ڵ چه‌ندین هێزى جۆراوجۆر په‌لامارى دووس خورماتوو و داقوق و کرکوکى داو قه‌تڵ وعامێکى بێ وێنه‌یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵکى سڤیلى کوردى ئه‌وناوچانه‌ ئه‌نجام بده‌ن ،به‌مه‌ش ڕووى ڕژێمه‌که‌ى پێشوویان سپى کردووه‌ له‌کاتێکدا هێزى پێشمه‌رگه‌ له‌شه‌ڕى دژ به‌داعش 1800شه‌هیدو10هه‌زار بریندارى دا.

‎تا ئێوه‌ و حکومه‌ته‌که‌تان به‌ خۆشى بژین ،سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراقیش ده‌ڵێت ده‌بێت کورد بگه‌رێته‌وه‌ ئه‌و سنورانه‌ى ساڵى 2003 لێیبون ،ئه‌ى پێمانناڵێن ساڵى 2003سه‌رۆک وه‌زیران و هاوڕێکانى له‌ کوێ بوون با ئه‌وانیش بڕۆنه‌وه‌ ئه‌و شوێنانه‌ى پیش 2003 لێیبوون که‌ به‌هه‌زاران کیلۆمه‌تر له‌ عێراقه‌وه‌ دووربوون  ، ئه‌مڕۆ به‌ دونیاتان سه‌لماند    که‌ناتانه‌وێت له‌گه‌ڵ کورد شه‌ریک بن ، بۆیه‌ باشترین ڕێگا جێ به‌جێکردنى ئیراده‌ى میلله‌ته‌ ئه‌ویش راپرسییه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆیى ،وجماوه‌ رى کوردستان برژینه‌ سه‌ رشقامه‌ کان دژى عیراق  ى عره‌ بى   هه‌موو شتێکتان بۆ چووبیته‌ سه‌ر جه‌ماوه‌رى کوردستان خۆشنابێ له‌ خوێنى شه‌هیده‌کانى و پێتان ده‌سه‌لمێنێ که‌ ڕێز و کڕنووش بردن بۆ خوێنى شه‌هیدى پێشمه‌رگه‌ چۆنه‌؟     

  محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود 
9-12-2017





زۆرترین خوێندراو