ڕاگه‌یاندراوى ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ى سۆسیالیست سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌کانى حه‌یده‌رعه‌بادى و ناو نه‌هێنانى پێشمه‌رگه‌

12/11/2017 3:29:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز






ڕاگه‌یاندراوى ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان سه‌باره‌ت به‌ لێدوانه‌کانى حه‌یده‌رعه‌بادى سه‌باره‌ت به‌ کۆتاییهێنانى جه‌نگى داعش و ناو نه‌هێنانى پێشمه‌رگه‌ .

جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌فى کوردستان 
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان ....
که‌سو کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ..

گه‌لى کورد به‌درێژاى مێژوو خه‌باتى کردووه‌ بۆ ئازادىو دیموکراتى له‌پێناو ئه‌و دوو چه‌مکه‌شدا ده‌ریایه‌ک خوێنى ڕشتوو . سه‌دان ساڵه‌ خه‌بات ده‌کات بۆ به‌دێهێنانى مافى چاره‌ى خۆنوسێن که‌ئه‌م وێستگه‌یه‌ش پێویستى به‌گیان فیدایى و پشوو درێژى بووه‌ بۆیه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌به‌رده‌وامى ناوى دره‌وشاوه‌و پێشه‌نگى و ڕابه‌ڕایه‌تى شۆڕشه‌ یه‌ک له‌دواى یه‌کاکانى گه‌لى کوردى کردوه‌ هه‌رده‌م پێشمه‌رگه‌ به‌ درێژایى مێژوو وه‌ک سمبولێکى ئازادى و دیموکراسى له‌لایه‌ن دۆست و نه‌یارانى گه‌لى کورد ته‌ماشاکراوه‌ هه‌میشه‌ خوێندنه‌وه‌ى تایبه‌ت بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌ کراوه‌ له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستى ناوخۆیى و ده‌ره‌کى .

ئه‌گه‌ر به‌وردى خوێندنه‌وه‌ بۆ مێژوو قۆناغه‌ جیاجیاکانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان بکه‌ین ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى که‌پێشمه‌رگه‌ له‌وێستگه‌ جیاجیاکانى تێکۆشانیدا سه‌دان داستان و نه‌به‌ردى تۆمار کردوه‌ هه‌میشه‌ گه‌لى کوردو ئازادیخوازانى دنیا شانازى به‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ ده‌کات که‌ئه‌و هێزه‌ کاریگه‌ورو دیموکراته‌ خه‌باتى بێوچان و نه‌بڕاوه‌ى کردووه‌ بۆ به‌ دیهَنانى ماف و خواسته‌کانى گه‌لى سته‌م دیده‌ى کورد و هه‌میشه‌ پارێزگارى له‌ به‌ها گرنگ و پیرۆزه‌کانى گه‌لى کورد کردوه‌ به‌ به‌رده‌وامى به‌رپه‌رچى ئه‌و نه‌یارانه‌ى داوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌وڵیان داوه‌ بۆ له‌ ناوبردنى گه‌لى کوردو سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌که‌ى و له‌ ناو بردنى هزرى تاکى کورد که‌ ئه‌م هه‌وڵانه‌ى دووژمن له‌ مێژوودا که‌ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌ که‌مان کراوه‌ نمونه‌یان زۆره‌ .

ئاشکرایه‌ ڕژێمه‌ یه‌ک له‌ دواى یه‌که‌مان به‌دڕێژایى مێژوو له‌چوارچێوه‌ى پیلانى داڕێژراوو به‌ ئاگرو ئاسن هه‌وڵیان داوه‌ جینۆسایدى گه‌لى کورد بکه‌ن که‌ئه‌م پیلانى له‌ناوبردن و قڕکردنى گه‌لى کورد له‌سه‌رده‌مى ڕژێمى به‌عس گه‌یشته‌ ترۆپک و ئه‌و ڕژێمه‌ داگیر کاره‌ له‌ڕێگه‌ به‌کارهێنانى چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى کیمیایى و ئه‌نفال و زینده‌ به‌چاڵ و ڕوخانى گوندو وێرانکردنى شارو شارۆچکه‌کان و وشکردنى سه‌رچاوه‌کانى ئاوو له‌ ناوبردنى هزرى تاک و زیندانى و بێکارى و جینوسایدى گه‌لى کورد نمونه‌ى زۆرو زه‌وه‌نده‌ن که‌ ڕژێمى به‌عس ئه‌نجامیدا بۆ له‌ ناوبردن و قڕکردنى گه‌لى کورد .

هاوکات هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌و میتۆدێکى شۆڕگێڕانه‌دا توانى به‌ره‌نگارى ئه‌و هێرش و مه‌ترسیانه‌ى ڕژێمى به‌عس ببێته‌وه‌ چه‌ندین ڕۆڵه‌ى گیان بازو چالاک و شۆڕگێڕى خۆى نارده‌ چیا سه‌رکه‌شه‌کانى کوردستان بۆ به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ى ئه‌و ڕژێمه‌ به‌تایبه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان که‌ڕۆڵى کاراو کاریگه‌رى هه‌بوو له‌ هه‌ڵگیرساندنى شۆڕشى نوێ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود له‌ سه‌ر به‌رنامه‌و میتۆدێکى زانستى نوێ و پشت به‌ستن به‌ خه‌باتى چه‌کدارى بۆ به‌دیهێنانى مافى چاره‌ى خۆنوسین له‌و سۆنگیه‌وه‌ چه‌ندین داستان و نه‌به‌ردى تۆمار کرد که‌ هه‌میشه‌ مێژوو شانازى پێوه‌ده‌کات و به‌بێ‌ پشتگیرى نێوده‌وڵه‌تى ته‌نها پشتبه‌شتن به‌ شاخ و ئیراده‌ى پۆڵاینى گه‌لى کورد و جه‌ماوه‌رى کوردستان توانى به‌ره‌نگارى گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین ڕژێمى سه‌ده‌ى بیسته‌م ببێته‌وه‌ له‌ ئه‌نجامدا له‌ ڕێگاى ڕاپه‌ڕینى سه‌رتاسه‌رى ئازارى ساڵى 1991 کۆتایى به‌ ده‌سته‌ڵاتى ڕژێمى به‌عس بهێنێت , که‌ئه‌م سه‌رکه‌وتانه‌ى پێشمه‌رگه‌ هه‌موو هاوکێشه‌ سیاسى سه‌باربازییه‌کانى لاسه‌نگ کرده‌وه‌ توانى سه‌رده‌م و قۆناغێکى نوێ له‌هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌که‌ بهێنیته‌ ئاراوه‌ و به‌تایبه‌تى دواى به‌شداریکردنى کاریگه‌ر له‌ ئازادى عێراق و کۆتایهێنان به‌ یه‌کجاره‌کى ده‌سته‌ڵاتى به‌عس هاوکات سه‌ر له‌ نوێ به‌شداربێت له‌ داڕشتنه‌وه‌ى سیسته‌مى سیاسى نوێ‌ ناوچه‌که‌ . هاوکات هه‌میشه‌ له‌ دواى ڕاپه‌ڕینه‌ مه‌زنه‌که‌ هه‌رێمى کوردستان شوێنى ئۆپۆزیسۆنى عێراق بووه‌ ویستگه‌یه‌کى گۆڕانکاریه‌کان و پرۆسه‌یى بودیاد نانه‌وه‌ى عێراقى نوێ‌ دروستکردنى دامه‌زراوه‌کانى عێراق بوو ئه‌وانه‌ى که‌ ئێستا عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن ڕۆژانێک له‌ سایه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان توانویانه‌ ئێستا به‌شداربن له‌ به‌ڕێوه‌ بردنى پڕۆسه‌ى سیاسیى له‌ عێراقدا .

جه‌ماوه‌رى کوردستان ...
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان ...

هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌شداریه‌کى کارایکرد له‌ ڕوخانى ڕژێمى به‌عس و ده‌ستگیردنی( سه‌دام حسین) سه‌رۆکى دیکتاتۆرى عێراق و ڕێگرتن له‌ و مه‌ترسیانه‌ى که‌ ڕووبه‌ڕووى عێراق و هه‌رێمى کوردستان بۆ ته‌وه‌ به‌تایبه‌تى دواى گۆِڕانکارى له‌هاوکێشه‌ سیاسیه‌کان هه‌ژموونى داعش به‌ سه‌ر به‌شێکى زۆر له‌خاکى عێراق داگیرکردنى شاره‌کانى موسڵ و ئه‌نبار سه‌لاحه‌دین و زۆرناوچه‌ى ترى عێراق که‌ له‌ماوه‌ى زۆر کورتدا هێزه‌کانى عێراق له‌ سه‌ر ده‌ستى ئه‌و ڕێکخراوه‌ شکستى هێناو داگیر کرا.

بۆیه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکى مه‌ترسیه‌کانى ئه‌و ڕێکخراوه‌ بۆ سه‌ر هه‌رێمى کوردستان و ناوچه‌کانى ترى عێراق هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تى جێهان به‌ره‌نگارى ئه‌و ڕێکخراوه‌ بونه‌وه‌ توانیان هه‌ژموونى داعش بوه‌ستێن و سنورێک بۆ ده‌سته‌ڵات و پیشڕه‌وییه‌کانى ئه‌و ڕێکخراوه‌ دابێن و دواتر به‌شێکى زۆرى ئه‌و خاکه‌ داگیرکراوانه‌ى کوردستان ئازاد بکه‌ن و به‌خوێنى خۆیان پاڕێزگارى لێبکه‌ن و که‌زیاتر له‌ 1800 پێشمه‌رگه‌ شه‌هید بوون و زیاتر له‌ یانزه‌ هه‌رزار پێشمه‌رگه‌ که‌م ئه‌ندام و بریندارو بێسه‌روشوێن بوون .که‌ خۆڕاگرى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ى دژى داعش وایکرد سه‌رنجى زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا به‌لاى خۆیدا ڕابکێشێت و ببێته‌ سومبلى به‌رخودان و به‌رنگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر به‌جۆرێک پێشمه‌رگه‌ له‌سه‌ر ئاستى نێوخۆى  ونێوده‌وڵه‌تى چووه‌ قۆناغێکى نوێوه‌.

جه‌ماوه‌رى کوردستان ...
که‌س و کارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان ...

له‌ سه‌رو به‌ندنى کۆتاییهێنانى یه‌کجاره‌کى به‌ده‌سته‌ڵاتى داعش له‌عێراقدا که‌به‌شێکى زۆرى ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ بۆ قوربانیدان و به‌رخودانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى نیگه‌رانیه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق له‌ میانه‌ى کۆتاییهێنان به‌هه‌ژموونى داعش له‌عێراقدا سوپاسى ئه‌و لایه‌نانه‌ى کرد که‌به‌شداریانکرد له‌ کۆتاییهێنان به‌جه‌نگى داعش ،به‌ڵام ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌هێنا که‌ئه‌مه‌ جێگه‌ى نیگه‌رانى و نادیده‌ گیرى ئه‌و هه‌موو قوربانیدانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان و شه‌هید و بیریندارو قوربانیدانى زۆرى گه‌لى کورده‌ که‌ به‌به‌رده‌وامى خه‌باتى کردوه‌ بۆ ئاشتى و دیموکراسى پێکه‌وه‌ ژیان . هاوکات جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ له‌ دواى کۆتاییهێنان به‌ ده‌سته‌ڵاتى داعش و کۆتاییهێنان به‌و جه‌نگه‌ ده‌بێت هێزو لایه‌نه‌کانى عێراق لۆژێکى دانوساند بکه‌نه‌ به‌رنامه‌ى ئاینده‌ى به‌ڕێوه‌بردنى عێراق و وه‌لانانى ئه‌و لۆژیکه‌ى که‌پێشتر عێراقى به‌ره‌و ئه‌و دۆخه‌ى ئێستا بردوه‌ که‌وڵاتى ڕوو به‌ڕووى قه‌یرانى سه‌ربازى و ئه‌منى درایى و سیاسى کردۆته‌وه‌ که‌ ئاینده‌ى عێراقى به‌ره‌و مه‌ترسى زیاتر ده‌بات .

ده‌زگاى کاروبارى پیشمه‌رگه‌ی
حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان 
10-12-2017


زۆرترین خوێندراو