جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بۆ کاره‌باى شاره‌زوور داده‌نرێت

12/12/2017 5:16:00 PM
جەماوەر نیوز
 جه‌ماوه‌رنیوز








دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ داواى کاره‌باى 20 ئه‌مپێریمان کرد بۆ قه‌زاى شاره‌زوور ئه‌و کاره‌بایشه‌ ره‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانى قه‌زاى شاره‌زوورى بۆ وه‌رگیرا پێشکشه‌ به‌ قائیمقامى قه‌زاکه‌ کرا.

له‌وباره‌یه‌وه‌ رزگار غه‌فوور قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور به‌جه‌ماوه‌رنیوزى راگه‌یاند :  داواکارى هاوڵاتیانمان  به‌نوسراوى به‌رز کردۆته‌وه‌و داوامان له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى کردووه‌ بۆئه‌وه‌ى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى بۆقه‌زارکه‌ دابێن ،ووتیشى  له‌ ئێستادا ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر وه‌رگیراوه‌ و له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى دراوه‌ به‌ کۆمپانیاى تایبه‌تمه‌ند  و له‌ چاوه‌روانى وه‌ڵامى کۆمپانیاکه‌دان بۆ جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که‌.

قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور ووتیشى : ئه‌مڕۆ به‌روارى 12ى کانوونى یه‌که‌مى2017 قائیمقامى قه‌زاى شاره‌زوور سه‌ردانى شێخ سالار به‌رێوه‌به‌رى گشتى کاره‌بایى سلیمانیمانیمان کرد به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچون بۆ پرۆژه‌ى دانانى جۆزه‌ى 20 ئه‌مپێرى ،له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ به‌رێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى پێى راگه‌یاندین که‌له‌چاوه‌ڕوانى کۆمپانیاکه‌ن که‌ جۆزه‌که‌یان بۆ بهێنێت و به‌م زوانه‌ کارى له‌سه‌ر بکرێت .



زۆرترین خوێندراو