سبه‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌ت کۆده‌بنه‌وه‌

12/12/2017 6:10:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، راوێژکارى راگه‌یاندنى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان، تایبه‌ت به‌ سایتى په‌رله‌مانى کوردستانى راگه‌یاند: "بڕیاره‌ پێشنیوه‌ڕۆى سبه‌ى چوارشه‌مه‌  13 ى کانوونى یه‌که‌مى 2017، کۆبوونه‌وه‌یه‌کى هاوبه‌ش له‌ نێوان سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌ ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ بچێت .

ووتیشى :" بڕیاره‌ هه‌ریه‌ک له‌سه‌رۆکوه‌زیران و جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى سامانه‌ سروشتییه‌کان و وه‌زیرى پلاندانان و وه‌زیرى دارایى به‌وه‌کاله‌ت و سه‌رۆک و جێگرو بڕیارده‌رى لیژنه‌کانى تایبه‌ت به‌م سێ وه‌زاره‌ته‌ به‌شدارى بکه‌ن". 

جێى باسه‌ له‌ ٢٧ى نیسانى ٢٠١٥ ه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمه‌.


زۆرترین خوێندراو