4
7 قائیمقامیه‌تى سلێمانى : خواردنى بسته‌ى ره‌نگکراو زیانى بۆ ته‌ندروستى هه‌یه‌
9/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌هۆى به‌کارهێنانى ره‌نگ و بڕێکى زۆر لیمۆندۆزى له‌ ئاماده‌کردنیدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ست به‌سه‌ر بڕێکى زۆر بسته‌ى ره‌نگکراودا ده‌گرن و سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانیش ئاگادارى هاوڵاتیان له‌به‌کارنه‌هێنانى ده‌کاته‌وه‌ و له‌هه‌رشوێنێکیش بفرۆشرێت ده‌ستى به‌سه‌ردا ده‌گرن.

گۆران قادر، سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ووتی: لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێکى زۆر بسته‌ى ره‌نگکراوودا گرتووه‌ که‌ به‌پێى ڕێنماییه‌ ته‌ندروستیه‌کان خواردنى ئه‌وجۆره‌ گونجاو نییه‌ و زیانى بۆسه‌ر ته‌ندروستى هاوڵاتیان به‌گشتى و به‌تایبه‌ت منداڵ هه‌یه‌.

 گۆران قادر ووتیشی: پێکهاته‌ى ئه‌و ره‌نگه‌ خۆراکیه‌ بۆ خوارده‌مه‌نیه‌ سارده‌کان دروستکراوه‌ به‌ڵام  برژارندنى له‌گه‌ڵ بسته‌که‌دا به‌ها خۆراکیه‌که‌ى له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێته‌ مادده‌یه‌کى زیان به‌خش که‌ جێگه‌ى مه‌ترسیه‌ بۆسه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ.

ووتیشی: به‌شێوه‌یه‌کى گشتى به‌کارهێنانى لیمۆندزى که‌ پێکهاته‌یه‌کى کیمیاییه‌ و له‌ زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا قه‌ده‌غه‌یه‌ کراوه‌، مه‌ترسى بۆسه‌ر مرۆڤ دروست ده‌کات و به‌کارهێنانیشى به‌ بڕێکى زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌وره‌نگه‌ى بۆ بسته‌که‌ به‌کارده‌هێنرێت زیانه‌که‌ى چه‌ند به‌رامبه‌ر ده‌کات.

سه‌رۆکى لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان ئاگادارى فڕن و دوکانداره‌کان ده‌کاته‌وه‌ له‌ ئاماده‌نه‌کردن و نه‌فرۆشتنى بسته‌ به‌وشێوه‌، هه‌روه‌ها داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌کات خۆیان و مناڵه‌کانیان به‌دوور بگرن له‌ خواردنى ئه‌وجۆره‌ بسته‌ى به‌وشێوه‌ ئاماده‌ ده‌کرێت، و له‌ کاتى هه‌بوونى له‌ دوکانه‌کاندا لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌ت ئاگاداربکه‌نه‌وه‌.

گۆران قادر ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد، به‌فه‌رمانى قائیمقامى سلێمانى ئه‌و بسته‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ى له‌ناوبردنى سه‌ربه‌لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانه‌وه‌، له‌ناوده‌برێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group