4
7 هاتوچۆى سلێمانى :ساڵى 2017 به‌هۆى رووداوى هاتوچۆوه‌ ٢١٨ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
9/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رجه‌م ئاماره‌کانى ڕووداوه‌کانى هاتوچۆ و ژماره‌ى قوربانیان و داهات و کارو چالاکییه‌کانى هاتوچۆى سلێمانى بۆ ساڵى ٢٠١٧ ئاشکراکرد.

  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ک له‌ که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن و ته‌له‌فزیۆنه‌کان له‌ باره‌گاى هاتوچۆى سلێمانى له‌ تاسڵوجه‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانى سازکرد، له‌ کۆنگره‌که‌دا ڕائیدى هاتوچۆ (کاروان محمد صدیق) ووته‌بێژى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى سه‌رجه‌م ئاماره‌کانى ڕووداو و ژماره‌ى قوربانیان و داهات و خه‌رجى و کاروچالاکییه‌کانى هاتوچۆى سلێمانى بۆ ساڵى ٢٠١٧ ئاشکراکرد.

ڕائیدى هاتوچۆ کاروان محمد ئاماژه‌ى به‌وه‌ کرد له‌ ساڵى ٢٠١٧ دا به‌هۆى ڕووداوه‌کانى هاتوچۆوه‌ که‌ ژماره‌یان ١٢٢٠ ڕووداو بووه‌ ٢١٨ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ٣١٩٣ که‌سیش بریندار بوون، تۆمارى یه‌که‌م جاریش بۆ ٢٦٤٢١ ئوتومبیل کراوه‌،هه‌روه‌ها کۆى داهاتى ساڵى ٢٠١٧ى هاتوچۆى سلێمانى بریتییه‌ له‌ ٨٢.٨٩٠.٦٢٩.٠٠٠ هه‌شتاو دوو ملیار و هه‌شت سه‌دو نه‌وه‌د ملیۆن و شه‌ش سه‌دو بیست و نۆ هه‌زار دینار بووه‌.

ووته‌بێژه‌که‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌ کۆى ئاماره‌کانى ساڵى ٢٠١٧ به‌راورد به‌ ساڵى ٢٠١٦ زیادیان کردووه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


نێچیرڤان بارزانى : حکومه‌ت له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدایه‌ ژێرخانێکى ئه‌لکترۆنیى دابمه‌زرێنێت
حوکمڕانى له‌ ژێر چه‌ترى ساخته‌کاریدا
رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
گرتنه‌وه‌ى ئاوى دیجله‌له‌لایه‌ن تورکیاو که‌مبونه‌وه‌ى ئاوى عێراق
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
Created by AVESTA Group