4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود پێشوازیکرد له‌وه‌فدێکى باڵاى کونسوڵخانه‌ى تورکیا
9/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 9ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بونى رزگار غه‌فور کارگێڕى مه‌کته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌شارى سلێمانی پێشوازیکرد له‌شاندێکى کونسوڵخانه‌ى تورکیا له‌کوردستان .

له‌دیدارێکدا باس له‌به‌بارودۆخى سیاسى و ئه‌منیى عیراق وهه‌رێمى کوردستان  وناوچه‌که‌ کرا به‌تایبه‌تى که‌له‌ ئێستادا ناوچه‌که‌ به‌گۆڕانێکى گه‌وه‌ردا تێده‌په‌رێت له‌دواى نه‌مانى داعش له‌عێراق و لاوازبوننى ته‌واوه‌تى له‌سوریا ،هه‌وه‌ها تیشکخرایه‌سه‌ر ئه‌و قه‌یرانه‌ سیاسى و ئابوریه‌ى هه‌رێمى کوردستانى گرتۆته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر یه‌کریزى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان کرایه‌وه‌ به‌تایبه‌تیش که‌له‌ئیًستادا عێراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌چێت و پرۆسه‌ى سیاسى له‌عێراق گۆڕانى به‌سه‌ردادێت .

 هه‌رله‌دیداره‌که‌دا باس له‌په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێمى کوردستان و وڵاتى تورکیا کرایه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌کاندا به‌تایبه‌تیش له‌رووى بارزگانیه‌وه‌ که‌ده‌روازه‌یه‌کى گرنگه‌ بۆ هه‌رێمى کوردستان و ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کان و ئاڵوگۆره‌کان به‌پێویستزانرا له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردولا.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئاسایکردنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا کرایه‌وه‌ له‌سه‌ر به‌نه‌ماى یه‌کتر قبوڵ کردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌ستورو کۆتایى هێنان به‌کێشه‌کان له‌و روه‌شه‌وه‌ هه‌ردوولا ته‌ئکیدیان له‌ پێویستى ده‌ستپێکردنى گفتوگۆ و دیالۆگێکى جددیى له‌ نێوان حکومه‌تى فیدراڵ و هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورى عیراق کرده‌وه‌.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group