4
7 وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ده‌نگۆى بوونى 32 هه‌زار کارمه‌ندى هێڵى ئاسنین ره‌تده‌کاته‌وه‌
11/1/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن  له‌رونکردنه‌وه‌یه‌کدا ره‌تى ده‌کاته‌وه‌  که‌ هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک و به‌شێک هه‌بێت به‌ناوى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رو 32 هه‌زار کارمه‌ندى هێڵى ئاسنین هه‌بێت.

ئه‌مه‌ده‌قى رونکردنه‌وه‌که‌یه‌ :

ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ تۆڕه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ده‌نگۆ و هه‌واڵێکى هه‌ڵبه‌ستراو له‌باره‌ى ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ر و کارمه‌ندانى گوایه‌ (هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر) له‌ هه‌رێمى کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ ، بۆ خستنه‌ڕووى زانیارى دروست و ورد بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موولایه‌ک لایان روون بێت رایده‌گه‌یه‌نین :

1- له‌ هه‌رێمى کوردستان و له‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن هیچ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ک و به‌شێک نیه‌ به‌ناوى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌ر ، ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى گواستنه‌وه‌ى زه‌مینى و هێڵى ئاسنى و ترامواى یه‌و کۆى میلاکاتییان به‌ هه‌موو پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆکان (     748 ) کارمه‌نده‌ .

2- خستنه‌ڕووى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى فه‌رمانبه‌ران دووره‌ له‌ راستى و وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن رێژه‌ى میلاکاتى به‌ دیوانى وه‌زاره‌ت و هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌کانى به‌ هه‌ردوو فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر و سلێمانیشه‌وه‌ ته‌نها (5481) فه‌رمانبه‌ره‌ به‌ هه‌مبشه‌یى و گرێبه‌سته‌کانه‌وه‌و له‌ داتاکانیشد ئه‌و رێژه‌یه‌ تۆمارکراوه‌ .

بۆیه‌ دووپاتى ده‌که‌ینه‌وه‌ کۆى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ هیچ راستیه‌کى تێدانیه‌و هه‌ڵبه‌ستراون و له‌لایه‌ن خۆشمانه‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن ، هه‌میشه‌ ده‌رگامان ئاوه‌ڵایه‌ بۆ خستنه‌ڕووى داتاو زانیاریه‌کان و  ئاماده‌ین بیانخه‌ینه‌ڕوو .

له‌گه‌ڵ رێزمان .

ئومێد محمد ساڵح 
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن .
11-1-2018
 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
هه‌نگاوه‌ نوێیه‌کانى ڕووسیا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
ئاواره‌کانى جه‌رف ئه‌لسه‌خر گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ قه‌ده‌غه‌ ده‌کرێ‌
Created by AVESTA Group