به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سیمینارێک به‌ناونیشانى (ڕه‌هه‌نده‌ مێژوو جوگورافیه‌کانى ناوچه‌ى شاره‌زوور) پێشکه‌ش ده‌کات

1/19/2018 12:56:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز






سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى  19ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، به‌ڕێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود به‌ئاماده‌بوونى هه‌ڤاڵ حسێن خه‌لیفه‌ محه‌مه‌د پێشوازى کرد له‌ د. سه‌لام عه‌بدولکه‌ریم ڕاگرى کۆلێجى په‌روه‌رده‌ى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانى سه‌یدسادق و ژماره‌یه‌کى به‌رچاو له‌ مامۆستایان و خوێندکارانى ئه‌و کۆلیجه‌.

له‌دیدارێکدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود باسى له‌ره‌وشى هه‌نوکه‌یى هه‌رێمى کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌ کرد به‌تایبه‌تى که‌ به‌ره‌و هه‌َبژاردنه‌کان ده‌چین له‌هه‌رێمى کوردستان و عێراقیش ،له‌روه‌شه‌وه‌ رۆڵى ناوه‌نده‌ زانستى و ئه‌کادیمیه‌کانى به‌رز نرخاند بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ هاوڵاتیان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ر کردنى کۆمه‌ڵگایه‌کى مه‌ده‌نى و مۆدێرن .

پاشان به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سیمینارێکى به‌ناونیشانى (ڕه‌هه‌نده‌ مێژوو جوگورافیه‌کانى ناوجه‌ى شاره‌زوور)  له‌ هۆڵى کۆبونه‌وه‌کانى سکرتاریه‌تى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان له‌ گوندى گوڵه‌خانه‌ى ده‌ڤه‌رى شاره‌زوور پێشکه‌ش به‌ مامۆستایان و خوێندکارانى  کۆلێجى په‌روه‌رده‌ى زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانى سه‌یدسادق کرد .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود تیشکى خسته‌ سه‌ر مێژووى دوورو نزیکى شاره‌زوور به‌شێوه‌یه‌کى زانستى و واقعیانه‌ که‌چه‌ندین شوێنه‌وارى دێرین و پێگه‌ى مێژووى هه‌یه‌ و له‌ خه‌بات و تێکۆشانى کوردایه‌تیش مێژووى تۆمار کردووه‌ هه‌میشه‌ روبه‌روى چه‌وسانه‌وه‌و داگیر کارى بۆته‌وه‌ .

له‌رووى هه‌ڵکه‌وته‌و پێگه‌ى جوگرافى و مێژووى شاره‌زوور ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که‌جێگه‌ى چاوتێبڕین بووه‌ به‌تایبه‌تى له‌رووى به‌پیتى خاکه‌که‌یه‌و له‌بوارى کشتوکاڵى و به‌رهه‌مهێنان، هه‌ربۆیه‌ ناو مێژووى تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى و له‌رووى جوگرافیشه‌وه‌ پێگه‌یه‌کى گرنگ بووه‌ .

له‌به‌شێکى ترى سیمناره‌که‌دا گفتوگۆ کرا له‌لایه‌ن خوێندکارانه‌وه‌ له‌سه‌ر بابه‌تى سیمیناره‌که‌و بیروڕا ئاڵو گۆڕ کرا .مامۆستایان و خوێندکارانى ئاماده‌بوو سوپاسى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود کرد بۆ پێدانى ئه‌و زانیاریانه‌و گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر مێژوو جوگرافى شاره‌ززور.
 


زۆرترین خوێندراو