بڕێکی زۆر شه‌ربه‌ت له‌سه‌رداواى خاوه‌نه‌که‌ى له‌ناو برا

1/22/2018 4:30:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








له‌سه‌رداواکاری کۆمپانیاکه‌ و پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ی قایمقامیه‌ت له‌هه‌بوونی بڕێکی زۆر شه‌ربه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌ کۆگاکه‌یدا، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کان سوپاسی خاوه‌نه‌که‌ى ده‌که‌ن و سه‌رجه‌م شه‌ربه‌ته‌که‌ له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆ له‌ناوبران.

دیار جه‌مال، نوێنه‌رى چاودێرى بازرگانی له‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: له‌لایه‌ن کۆمپانیای (N.J.K) به‌نوسراوى فه‌رمی ئاگادارکراینه‌وه‌ له‌ هه‌بوونی بڕێکی زۆری شه‌ربه‌تی لیمۆ له‌کۆگاکه‌یدا که‌ به‌رواری به‌کارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌، و شیاوه‌ خواردن و به‌کارهێنان نییه‌، داوای چاودێری کردنى کردووه‌  بۆ له‌ناوبردنی. 

نوێنه‌ره‌که‌ى چاودێرى بازرگانی ووتی: وێرای سوپاس و ده‌ستخۆشی بۆ خاوه‌ن کۆمپانیاکه‌، هیوادارین خاوه‌ن کۆمپانیاکانی تر هه‌رکاتێک خۆراک و مادده‌ى ماوه‌به‌سه‌ر چوویان له‌کۆگاکانیاندا هه‌بوو، لیژنه‌کان و قائیمقامیه‌تی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه‌ بۆ له‌ناوبردنی.

دیار جه‌مال ووتیشی: ئه‌و شه‌ربه‌ته‌ لیمۆیه‌ که‌ ره‌وانه‌ى قائیمقامیه‌تى سلێمانی کراوه‌ بۆ له‌ناوبردن، بڕه‌که‌ى له‌ 630 ده‌به‌ى یه‌ک لیترى پێک هاتووه‌ و له‌ناوچه‌ى تانجه‌رۆى شارى سلێمانی له‌ناوبران. 

ئاماچه‌ى به‌ئه‌وه‌ش کرد، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و بنه‌بڕکردنی مادده‌ی به‌سه‌رچوو به‌رده‌وام لیژنه‌ هاوبه‌شه‌کانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، چاودێری بازاڕ و شوێنه‌ گشتی یه‌کان ده‌کات، هه‌روه‌ها داواش له‌ هاوڵاتیان ده‌کات له‌کاتی هه‌بوونی هه‌رکه‌م و کورتییه‌ک و هه‌بوونی که‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوو لیژنه‌کانی لێ‌ ئاگاداری بکه‌نه‌وه‌ .  


زۆرترین خوێندراو