حزبى سۆسیالیست : هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین مایه‌ى نیگه‌رانى و ماڵوێرانیه‌

1/22/2018 10:26:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز








 مه‌کته‌بى راگه‌یاندنى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان  له‌پامێکدا سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ى تورکیاو هاوپه‌یمانان بۆسه‌ر عه‌فرین ده‌ستپێکردووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌ هێرش کردنه‌ سه‌ر عه‌فرین مایه‌ى نیگه‌رانیه‌و شه‌ڕ جگه‌ له‌ماڵوێرانى هیچى ترنیه‌. 

ئه‌مه‌ده‌قى په‌یامه‌که‌یه‌ :

په‌یامى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان به‌بۆنه‌ى هێرشه‌که‌ى تورکیا بۆ شارى عه‌فرین 

له‌ ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى ڕابووردودا تورکیا هێرشى سه‌ربازى بۆ داگیرکردنى عه‌فرین ده‌ستپێکرد له‌ کاتێکدا خه‌ڵکى سڤیلى ئه‌و شاره‌ خه‌ریکى به‌ڕێکردنى ژیانى ئاسایى خۆیان بوون ، مایه‌یى نیگه‌رانیه‌ سوپاى تورکیا و به‌هاوکارى هێزه‌ هاوپه‌یمانه‌کانى ئۆپه‌راسیۆنێکى سه‌ربازى گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر شارى عه‌فرین ده‌ستپێکردووه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ بووه‌ هۆى نیگه‌رانى هه‌موو لایه‌ک به‌ هۆى ئه‌و بۆردومانانه‌ ژماره‌یه‌کى زۆر هاوڵاتیان شه‌هیدو بریندار بوون .

ئێمه‌ له‌ حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان ئومێده‌وارین هه‌رچى زووتره‌ ئه‌و په‌لامارانه‌ بوه‌ستێن و گیانى هاووڵاتیانى ئه‌و ناوچانه‌ پارێزراو بێت و جه‌نگ چیتر له‌وه‌زیاتر ته‌شه‌نه‌ نه‌سێنێت و کاره‌ساتى مرۆیى و ده‌رئه‌نجامى خه‌راپى لێ نه‌که‌وێته‌وه‌. 

هاوکات جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ چیتر ململانێکان له‌ڕێگاى جه‌نگه‌وه‌ یه‌کلاى نه‌کرێته‌وه‌ چونکه‌ ئه‌زموونه‌کانى پێشووترى ناوچه‌که‌ سه‌لماندویه‌تى به‌شه‌ڕ و توندوتیژى قه‌یران و کێشه‌کان قووڵتر و فراوانتر ده‌بن. باشترین ڕێگه‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ شێوازى ئاشتیانه‌ چاره‌سه‌رى قه‌یران و کێشه‌کان بکرێت.


مه‌کته‌بى ڕاگه‌یاندنى 
حزبى سۆسیالیست دیمۆکراتى کوردستان
22-1-2018


زۆرترین خوێندراو