نێچیرڤان بارزانى به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له‌ کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان گه‌یشته‌ داڤۆس

1/23/2018 9:14:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆک وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌شداریکردن له‌ کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان، به‌ سه‌رۆکایه‌تیى شاندێک گه‌یشته‌ داڤۆس له‌ سویسرا که‌ له‌ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆک وه‌زیران و ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان پێکهاتووه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ 23 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، نێچیرڤان بارزانى، له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و سه‌رۆک وه‌زیران و پاشا و سه‌رکرده‌کانى جیهان و میوانانى باڵاى کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان له‌ داڤۆس، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى پێشوازى و خوانێکى ئێواره‌ ده‌کات که‌ له‌لایه‌ن کڵاوس شواب دامه‌زرێنه‌رى کۆڕبه‌ندى ئابووریى جیهان و خاتوو هیلدێ شوابى هاوسه‌رییه‌وه‌ ڕێکخراوه‌.

سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ و ڕۆژانى دواتر شاندى حکومه‌تى هه‌رێم له‌چالاکییه‌کانى کۆڕبه‌نده‌که‌دا به‌شدارى ده‌که‌ن و له‌ په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له‌ سه‌رکرده‌کانى جیهان دیدار و کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
 



زۆرترین خوێندراو