نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان باس له‌ئاواره‌بوونى 5 هه‌زار که‌س له‌عه‌فرین ده‌کات

1/23/2018 9:21:00 PM
جەماوەر نیوز
  جه‌ماوه‌رنیوز







نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان رایگه‌یاند : له‌ سه‌رچاوه‌ى خۆجێیه‌وه‌ ڕاپۆرتى پێگه‌یشتووه‌ باس له‌ ئاواره‌بوونى نزیکه‌ى 5 هه‌زار که‌س ده‌که‌ن له‌ناوچه‌کانى عه‌فرین، ئه‌مه‌ش به‌هۆى له‌شکرکێشییه‌که‌ى تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌ زۆرینه‌ کورده‌.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23 ى کانوونى دووه‌مى 2018 ،نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕاگه‌یاندراوێکداائاماژه‌ به‌وه‌ده‌کات که‌به‌پێى راپۆرته‌ ناوخۆییه‌کانى له‌عه‌فرین نزیکه‌ى 5 هه‌زار که‌س ئاواره‌بوون ،هه‌روه‌ها ئاماده‌یى خۆى ده‌ربڕى بۆ ره‌وانه‌ کردنى کۆمه‌ک و هاوکارى بۆ 50 هه‌زار که‌س له‌ عه‌فرین و هه‌روه‌هائه‌وه‌شى خستۆته‌روو که‌ ده‌توانێت پـێداویستى بۆ 30 هه‌زار که‌سى ئاواره‌ش دابین بکات، له‌وانه‌ى ڕوو له‌ پارێزگاى حه‌له‌بى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حکومه‌تى سوریا ده‌که‌ن.

له‌ لایه‌کى دیکه‌ عه‌لى زه‌عته‌رى کاربه‌ده‌ستى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ دیمه‌شقى پایته‌ختى سوریا به‌ ئاژانسى ده‌نگ‌وباسى ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسى گوتووه‌ ئاماده‌ن هاوکارى ئاواره‌کانى عه‌فرین بکه‌ن.

دانیشتوانى عه‌فرین مه‌زه‌نده‌ده‌کرێن به‌ نزیکه‌ى 800 هه‌زار که‌س. له‌ ئێستادا مه‌ترسى هه‌یه‌ قه‌یرانى مرۆیى له‌ ئاکامى ئه‌م له‌شکرکێشیـیه‌ى تورکیا دروست ببێت. 




ده‌نگى ئه‌مه‌ریکا


زۆرترین خوێندراو