لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى تاووتوێ ده‌کات

1/23/2018 9:27:00 PM
جەماوەر نیوز
جه‌ماوه‌رنیوز







لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، ژماره‌یه‌ک پڕۆژه‌ یاساى تایبه‌ت به‌ چاکسازیکردن تاووتوێ ده‌کات که‌ خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌میان بۆ کراوه‌ و ئاراسته‌ى لیژنه‌که‌ کراون.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 23ى کانوونى دووه‌مى 2018 ، لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌ په‌رله‌مانى کوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتیى سه‌رۆکى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆکى لیژنه‌ و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که‌  کۆبۆوه‌ به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆکردن له‌سه‌ر  پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى له‌ خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ و ئیمتیازاته‌کان.

هه‌ر له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چوار پڕۆژه‌ یاساى  ترى چاکسازى کرا که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌ى یاسایى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌ فراکسیۆنه‌ جیاوازه‌کان پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان کرابوون و خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌میان بۆ کراوه‌ و ئاراسته‌ى لیژنه‌که‌ کراون.

سه‌رۆکایه‌تیى و ئه‌ندامان و راوێژکارانى لیژنه‌که‌ گفتوگۆیه‌کى وردیان له‌سه‌ر مادده‌ و بڕگه‌کانى پڕۆژه‌ یاساکان کرد  به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندکردنیان.


زۆرترین خوێندراو