4
7 به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود: ، داهاتى هه‌رێم به‌شى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات
10/2/2018
Increase text size Decrease text size

 جه‌ماوه‌رنیوز







به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  ڕایگه‌یاند، کشانه‌وه‌ى لایه‌نه‌کان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن و ده‌شڵێت، داهاتى هه‌رێم به‌شى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌کات.

به‌رێز محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود  له‌به‌رنامه‌ى تاوتوێى ئێن ئاڕ تیدا وتى "هه‌موو حزبه‌کان که‌ کشانه‌وه‌ بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌ و ئه‌وه‌شى که‌ماوه‌ته‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى حزبى خۆى بووه‌".

هه‌روه‌ها وتیشى "بۆچى حزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناکۆکن هه‌ڵبژاردن له‌کاتى خۆیدا بکرێت، بۆچى هه‌موو لایه‌نه‌کان وه‌ک خوشک و برا کۆده‌بنه‌وه‌ له‌ناو په‌رله‌مان و ماوه‌ى حکومه‌ت و په‌رله‌مان تازه‌ ده‌که‌نه‌وه‌ دوو ده‌وره‌ى تر".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شکرد، ئه‌گه‌ر داهاتى ناوخۆ ڕێکبخه‌یت، ئه‌وه‌ى هه‌ته‌ به‌شى خه‌ڵک ده‌کات و ڕازیش ده‌بێت پێى، بۆیه‌ پاره‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ڕێک بخرێت به‌شى خه‌ڵک ده‌کات، زۆربه‌ى خه‌ڵک سێ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت و ناتوانێت هه‌ڵى بوه‌شێنێته‌وه‌.
 
به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود هۆکارى دروستبونى ئه‌و دۆخه‌ى ئێستاى کوردستانى گێرایه‌وه‌ بۆ دوو حاڵه‌ته‌وه‌یه‌،حاڵه‌تى یه‌که‌م  : یه‌کهه‌ڵوێست نه‌بونى کورد،وه‌قفى سیاسى نه‌بووه‌ کورد،  دووهه‌میشیان ره‌نگه‌ نه‌خوێندنه‌وه‌ى روداوه‌کان بێت  له‌و دوو حاڵه‌ته‌ زیاتر نیه‌ .
 
ووتیشى : له‌پێشتریش هه‌وڵ هه‌بووه‌ بۆ یه‌کهه‌ڵوێستى و یه‌کگوتارى به‌ڵام کورد بۆخۆى له‌پێشتریش هه‌روا هاتووه‌ ،هه‌میشه‌ یه‌کهه‌ڵوێست نه‌بووه‌ له‌سه‌ر روداوه‌کان و کۆده‌نگى نه‌بووه‌ له‌سه‌ر روداوه‌کان ،تادواى شکسته‌کان یان کێشه‌کان زیاتر بیریان کردۆته‌وه‌ له‌وه‌ى که‌چۆن هه‌وڵى بۆ بده‌ن .

له‌وانه‌ کورد گه‌شتبێته‌ قۆناغێک که‌شراکه‌تى له‌گه‌ڵ دوژمنى کوردى بێ باشتر بێت وه‌ک شه‌راکه‌ت کردن له‌گه‌ڵ کوردخۆى زۆرجار گه‌یشتۆته‌ ئه‌و قۆناغه‌ ،له‌مێژووى کورد له‌ساڵانى شه‌سته‌کانه‌وه‌ تائێستا زۆر جار کورد دوژمنى هه‌ڵبژاردووه‌ شه‌راکه‌تى له‌گه‌ڵا کردووه‌ نه‌ک شه‌راکه‌تى کورد خۆى بکات ، ئێًستاش به‌شێکه‌ له‌وه‌ و ئه‌و شوێنه‌واره‌ قوڵه‌ تائێستاش ماوه‌ته‌وه‌ .

سه‌باره‌ت سود وه‌رنه‌گرتن له‌شکسته‌کانى رابردوو محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى :ده‌بوو سود له‌هه‌ڵه‌و شکسته‌کانى رابردوو وه‌ربگیرایه‌ ،ووتیشى  راسته‌ ئێستا له‌کوردستان هه‌موو حزبه‌کان شه‌ریکن و هه‌رلایه‌نێک به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ى خۆى به‌شداره‌ ،چ له‌رووه‌ باشه‌کان و ش له‌رووه‌ خراپه‌که‌ى و چ له‌سه‌رکه‌وتن و چ له‌شکسته‌کان ، ره‌نگه‌ هه‌مووى به‌شداربێت به‌قه‌ده‌ر قه‌باره‌ى خۆیى ن ئێمه‌ له‌و راستیه‌ راناکه‌ین ئێمه‌ش به‌شدارین چ له‌سه‌رکه‌وتنه‌کان و چ له‌شکسته‌کان ،به‌ڵام ره‌نگه‌ بڕیاره‌کان هه‌مووى له‌ده‌ستى ئێمه‌دا نه‌بوبێت .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌له‌پێشخستنى به‌رژه‌وه‌ندى حزبى ووتى : به‌تایبه‌تى له‌دواى ساڵى 1991 و راپه‌رین و هه‌ڵبژاردن و حکومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى حزبى زاڵ بووه‌ ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى کارى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى کردووه‌ که‌په‌رله‌مانت هه‌بووه‌ و یاسات هه‌بووه‌ ، هه‌ڵبژاردنت کردووه‌ به‌ڵام پێنج بۆ شه‌ش مانگى پێچووه‌ تارێکه‌وتوون له‌سه‌ر وه‌ىزیره‌کان و پێکهێنانى کابینه‌ى حکومه‌ت و پۆسته‌کان چۆن دابه‌ش بکه‌ن و داهاته‌کان چۆن دابه‌ش بکه‌ن بۆیه‌ ئه‌وه‌لایان گرنگ تربووه‌ نه‌ک جێبه‌جێ کردنى یاساکان ،وه‌ک ده‌زانن چه‌ندین مانگ پێکهێنانى حکومه‌ت دواکه‌وتووه‌ ،واته‌ به‌رژه‌وه‌ندى حزبى لا گرنگ تربووه‌ بۆ وه‌زیره‌کانى وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌شارێک چه‌ندین که‌س دابمه‌زرێنێ ،بۆیه‌ وه‌زیره‌که‌ى لاگرنگ تربووه‌ بۆیه‌ له‌سه‌ر وه‌زیره‌که‌ى رایگرتووه‌ ،ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو حزبه‌کان راسته‌ به‌ڵام یه‌کێتى و پارتى به‌شه‌ گه‌وره‌که‌یان به‌رکه‌وتووه‌ ، چونکه‌ ئه‌وان زیاترخاوه‌نى هێزو پێگه‌و داهات  بوون بۆیه‌ به‌شى گه‌وره‌یان به‌رکه‌وتووه‌ ، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌موو حزبه‌کانه‌ وه‌ک حزب هه‌بووه‌ زانیویه‌تى ده‌نگه‌کانى که‌م ده‌کات دژى حکومه‌ت بووه‌ ، بۆیه‌ هه‌بووه‌ ساڵێکى ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆى وازى له‌حکومه‌ت هێناوه‌ بۆئه‌وه‌ى ده‌نگى که‌م نه‌کات. 

سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌وه‌ک هه‌ڵوێستێک له‌حکومه‌ت بێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى : دواى ئه‌وه‌ى چوار ساڵ له‌حکومه‌ت بیت خه‌ڵک نازنێ تۆ بۆ چ مىه‌به‌ستێک واز له‌حکومه‌ت ده‌هێنى که‌ 4 مانگى ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ،بۆیه‌ من مه‌به‌ستم هه‌موو حزبه‌کانه‌ نه‌ک هه‌ر ئه‌م کابینه‌ به‌ڵکو کابینه‌کانى پێشووش وابووه‌ .

ووتیشى : بۆیه‌ ئه‌وه‌ى باسى لێوه‌ه‌ ده‌که‌ین به‌رژه‌وه‌ندى حزبیه‌ ئه‌وه‌شى که‌له‌ حکومه‌ت ماوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى ماوه‌ته‌وه‌ ،ئه‌وه‌شى له‌حکومه‌ت ده‌رئه‌چێ له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى خۆیه‌تى ، له‌کاتێکدا هه‌موو حزبه‌کان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆکن که‌ حکومه‌ت کار ناکات و باش نیه‌ ئه‌ى بۆله‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆک نین که‌له‌کاتى خۆیدا هه‌ڵبژاردن بکرێ ،له‌کاتێکدا چه‌ند مانگه‌ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کاندا تێپه‌ڕیووه‌ ، بۆ هه‌مویان له‌په‌ڕله‌مان کۆده‌بنه‌وه‌ بۆ تازه‌ کردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان و حکومه‌ت بۆ هه‌شت مانگى تر ئه‌ى بۆ ناڵێن نه‌خێر نابێت به‌پێى یاسا ئه‌بێت له‌کاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێ هه‌ڵبژاردنه‌کان .

به‌رێزیان ووتى : سه‌باره‌ت به‌که‌م کردنه‌وه‌ى موچه‌ى پله‌ تایبه‌ته‌کان و خانه‌نشینان هه‌موویان له‌سه‌ر نه‌له‌فزیۆن قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌که‌ن به‌ڵام له‌په‌رله‌ماندا ئه‌ڵێن نابێت بکرێ ،ئێستا له‌په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کرێ که‌ خانه‌نشینى له‌په‌نحا ساڵه‌وه‌ که‌مبکه‌نه‌وه‌ بۆ سى یان چل ساڵ بۆ ئه‌وه‌ى خۆیانى به‌ر بکه‌وێ چونکه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانى به‌رناکه‌وێ .

ووتى : ئێمه‌ وه‌ک حزبى سۆسیالیست  دبموکراتى کوردستان ئاگامان لێیه‌تى ره‌نگه‌ زۆر گرنگى پێنه‌ده‌ین چونکه‌ له‌ 200 هه‌زار خانه‌نشین له‌وانه‌یه‌ هه‌زار خانه‌نشینمان هه‌بێت ،بۆیه‌ شه‌ڕه‌که‌ لاى ئه‌وانه‌یه‌ که‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌هه‌زاران که‌سیان له‌سه‌ر حسابى میلله‌ت خانه‌نشین کردووه‌ ،لاى ئێمه‌ نیه‌ .

سه‌باره‌ت به‌یاساى خانه‌نشینى به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود ووتى من پێم باشه‌ جیاوازیه‌کان که‌م بکرێته‌وه‌ ،بۆنمونه‌له‌کوردستان که‌مئه‌ندامێک 30 هه‌زارى هه‌بووه‌ بۆیان کرد به‌ 150 هه‌زار به‌ڵام په‌رله‌مانتارێکى کوردستان یان وه‌زیرێک  8 ملیۆنى هه‌یه‌ په‌رله‌منتارێکى به‌غدا به‌هه‌موو ئیمتیازیه‌کانیه‌وه‌ 37 ملیۆنى هه‌یه‌ ،150 هه‌زار له‌گه‌ڵ 37 ملیۆن به‌راورد بکه‌ ده‌بینین جیاوازیه‌کى زۆره‌ ،بۆیه‌ پێویسته‌ رێکخستنى وڵاته‌که‌ى خۆت بکه‌ى با جیاوازى هه‌بێت به‌ڵام نه‌ک 5 بۆ 6 ملیۆن جیاوازى هه‌بێت .

ووتیشى : ئێمه‌ وه‌ک حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان یه‌ک که‌سمان نیه‌ به‌پله‌ى وه‌زیر بۆى کرابێ ،من زیاتر مه‌به‌ستم ئه‌وانه‌یه‌ که‌وه‌زیر یان په‌رله‌مانتار نه‌بوون و به‌و پله‌یه‌ خانه‌نشینیان بۆ کراوه‌ یه‌ک رۆژ وه‌زیر نه‌بووه‌ و له‌هیچ فه‌رمانگه‌یه‌کى حکومى نه‌بووه‌ به‌ڵام بۆى کراوه‌ .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌هه‌موو ئه‌و هۆکارانه‌ ده‌رئه‌نجامى ریفراندۆمه‌ ،ووتى : من پێموایه‌ ریفراندۆم تاکه‌ شته‌ له‌مێژوودا که‌کورد کردویه‌تى و شه‌ڕى له‌سه‌ر کردووه‌ ،بۆیه‌ کورد نه‌له‌رابردوودا توانیویه‌تى ریفراندۆم بکات نه‌ له‌داهاتوشدا ده‌توانێ بیکات ،بۆیه‌ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم تاوانت نه‌کردووه‌  ،به‌ڵکو داوات کردووه‌ که‌ئه‌م میلله‌ته‌ چى ده‌وێت ،ئه‌مه‌ دوو شتى زۆر گرنگ بوو بۆ کورد، یه‌که‌م ریفراندۆم به‌میلله‌ته‌که‌ت ووت چیت ئه‌وێ ئه‌وه‌بوو داواى جیابونه‌وه‌یان کرد ،دووه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ىى که‌باسى دیموکراسى ده‌که‌ن و ماسى مافى مرۆڤ و ژیانى خه‌ڵک ده‌که‌ن ده‌رکه‌وت قسه‌کانیان ته‌نها قسه‌ى بریقه‌داره‌ ،خۆله‌عه‌فرین ریفراندۆم نه‌کراوه‌ که‌ هێرشى ده‌کرێته‌سه‌رو که‌سیش قسه‌ناکان .بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌کوردستانیش ریفراندۆم نه‌کرایه‌ ئه‌وان په‌لامارى خانه‌قین و که‌روک و ئه‌و ناوچانه‌یان ئه‌دا ،ته‌نها له‌وانه‌ی ریفراندۆم وایکردبێت که‌ئه‌وان په‌له‌ بکه‌ن له‌هێرشه‌که‌یان بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ ،بۆیه‌ باشترین شت که‌له‌مێژودا کورد کردبێتى ریفراندۆم بووه‌ ،بۆیه‌ ئێستا له‌ئه‌رشیفى عێراقى و وڵاتانى ناوچه‌که‌و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و له‌هه‌موو دونیا ده‌ڵێت کورد له‌و به‌رواره‌ ریفراندۆمى ئه‌نجامداوه‌ به‌ورێژه‌ زۆره‌ ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌ بۆ جیابوونه‌وه‌ .
بۆیه‌ ریفراندۆم کاریبَکى باشمان کردووه‌ جارێکى تریش بکرێ من ده‌نگى بۆ ئه‌ده‌مه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌سه‌ر کاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم کێشه‌یان له‌سه‌رى هه‌بوو بێت به‌ڵام له‌کاتى پرۆسه‌که‌دا هه‌موولایه‌ک ده‌نگى بۆداوه‌ ،بۆیه‌ کاته‌که‌ى باشبووه‌ چونکه‌ تۆ نه‌تده‌توانى جارێکى تر ریفراندۆم بکه‌ى له‌ که‌رکوک و ناوچه‌کانى تر ،واته‌ کارێکت کردووه‌ بۆ مێژوو هه‌تاهه‌تایه‌ ده‌مێنێ ،بۆیه‌ باشترین شت کراوه‌.

ووتى : بۆیه‌ ده‌بوو ئه‌و روداوه‌ى به‌سه‌ر که‌رکوک هات ئه‌بوو هه‌موو لایه‌نه‌کان ئاگاداربن و چونکه‌ که‌رکوک شوێنێکى چۆڵ نیه‌ بۆیه‌ ده‌بێت میلله‌ته‌که‌مان هه‌روا به‌ئاسانى به‌جێبهێڵین ،ئه‌وى به‌سه‌ر که‌کوک هات من ناڵێم خیانه‌ت بوو یان نا به‌ڵام له‌مێژووى کورجد له‌شه‌سته‌کانه‌وه‌  لایه‌نى کوردى ئه‌وه‌نه‌ یه‌کتریان قبوڵ نیه‌ .

سه‌باره‌ت به‌رێکه‌وتنى هه‌ولێرو به‌غدا به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود  ووتى : هه‌ندێک له‌لایه‌نه‌کوردیه‌کان رۆڵیان باش نیه‌ له‌ به‌غدا که‌داوى مووچه‌ ده‌کات،حکومه‌تى عێراقى ئێستا کورد به‌هێزێکى تێکشکاوى له‌جه‌بهه‌ راکردوو ده‌زانێ و مامه‌ڵه‌ى میلله‌تێکى زه‌لیلت له‌گه‌ڵدا ده‌کات و نایه‌وێ له‌گه‌ڵتدا دانیشێ و له‌گه‌ڵتا رێکه‌وێ‌ .

بۆیه‌ ئه‌وه‌ى ئێستا لایه‌نه‌سیاسیه‌کان یاحکومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌یکات من دژى ئه‌وه‌م بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ک میله‌تێک ئه‌گه‌ر له‌برسا برین زۆر باشتره‌ ئه‌و هه‌موو ته‌نه‌زوله‌ بکه‌یت بۆ عێراقى هه‌ڵوه‌شاوه‌  ، عێراقێک خۆى 132  ملیار دۆلار قه‌رزاره‌ ، پاره‌ى کورد قه‌رزاره‌ .بۆیه‌ کورد نابێت ئه‌و ته‌نازوله‌ بکات .

هه‌روه‌ها ووتى : بۆیه‌ حکومه‌تى هه‌رێم پێویسته‌ ژیانى خه‌ڵکى دابین بکات ،به‌ڵام حکومه‌تى هه‌رێم نابێت ئه‌وه‌نه‌ ته‌نزول بکات بۆ به‌غدا که‌هه‌موو رۆژێ بیکه‌یت ،بۆیه‌ پیموانیه‌ کورد به‌وشێوه‌یه‌ بێت .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌له‌ده‌ستدانى سه‌رچاوه‌ دارییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و سزادانى له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ووتى : له‌ ئێستادا مانگانه‌ باى ٤٠٠ ملیار دینار نه‌وت ده‌فرۆشرێت، ئینجا گوێشمان لێیه‌ له‌ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ ده‌ڵێت، مه‌رزى په‌روێزخان ڕۆژى ملیۆنێک دۆلار زه‌ره‌ر ده‌که‌ین، باشماخ و برایم خه‌لیل ئه‌وه‌نده‌ زه‌ره‌ر بکات، ئه‌ى قازانجه‌که‌ى چه‌نده‌؟.ئه‌ى پاره‌ى داهاتى کوردستان زیاتر له‌100 ملیار ده‌بێت بۆیه‌ رێکخستنه‌وه‌ بکرێت و زیاده‌ لابرێت ده‌توانرێ مووچه‌ى هه‌رێم بدرێت ،بۆیه‌ پاره‌ هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ریکبخرێت به‌شى مووچه‌ ده‌کات .

ووتیشى هه‌موو حزبه‌کان شه‌ریکن له‌ شکستى جکومه‌ت که‌هه‌مویان وه‌زیریان هه‌بووه‌ به‌ڵام زۆرینه‌ى به‌ر یه‌کێتى و پارتى ده‌که‌وێت و به‌شداربوون له‌داهات .

سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستاو فشاره‌کانیش ووتى : هیچ فشارێک نه‌له‌سه‌ر عێراق و حکومه‌تى هه‌رێم نیه‌ ته‌نها یه‌ک فشار له‌سه‌ر عێراق هه‌یه‌ که‌داواى قه‌رزى کردووه‌ له‌بانکى نێو ده‌وڵه‌تى ئه‌ویش به‌ومه‌رجه‌ى که‌مووچه‌ى هه‌رێم بدات ته‌نها ئه‌و فشاره‌یه‌ ،له‌کاتێکدا ئه‌و لیژنه‌یه‌ى که‌دێت بۆ پێداچونه‌وه‌ى لیستى مووچه‌ ئیهانه‌ى وه‌زیره‌کانى حکومه‌ت ده‌کات ، بۆیه‌ حکومه‌ت ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بودجه‌یه‌ى که‌هه‌یه‌ رێکخستنه‌وه‌ بکات بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران .

به‌رێز محه‌مه‌دى حاجى مه‌حمود سه‌باره‌ت به‌هێرشى عه‌فرین ووتى :له‌عه‌فرین ئیراده‌ به‌هێزه‌و قه‌ناعه‌تیان به‌ بیروباروه‌رى خۆیان هه‌یه‌ له‌کاتێکدا روبه‌روى ئه‌و هێزه‌ گه‌وره‌یه‌ ده‌بنه‌وه‌ و هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ریان به‌به‌رچاوى دونیاوه‌ که‌سیش له‌سه‌ریان نایه‌ت ده‌نگ ،به‌ڵام هه‌رکات هێزى تورکیا توشى شکست بێت ئه‌و کات دێنه‌ ده‌نگ و داواى وه‌ستانى شه‌ڕده‌که‌ن هه‌روه‌ک و ئه‌وه‌ى له‌پردێ به‌رامبه‌ر هێزى عێراقى رویدا .


 


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group