4
7 لیژنه‌ى ده‌سپاکى و وه‌زاره‌تى شه‌هیدان له‌باره‌ى پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى له‌ ‌خانه‌نشینى و مووچه‌ کۆبوونه‌وه‌‌
11/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ 11ى شوباتى 2018، لیژنه‌ى ده‌سپاکیى په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى تاووتوێکردنى پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى له‌ ‌خانه‌نشینى و مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان له‌ هه‌رێمى کوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یاسایى و تایبه‌تمه‌ندى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان کۆبوونه‌وه‌.

له‌کۆبوونه‌وه‌که‌دا که‌ به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌که‌ و ژماره‌یه‌ک له‌ئه‌ندامه‌کانى به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى له‌ ‌خانه‌نشینى و مووچه‌ ‌و ده‌رماڵه‌ ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان له‌هه‌رێم کرا.

 له‌ ‌به‌شێکى دیکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا، نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان له‌ حکومه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندترکردنى پڕۆژه‌که‌ و خزمه‌تکردنى باشترى که‌سوکارى شه‌هیدان و قوربانیانى جینۆساید، چه‌ندین تێبینى و سه‌رنجیان له‌باره‌ى پڕۆژه‌که‌وه‌ پێشکه‌شى په‌رله‌مانتاران کرد و داواشییانکرد له‌ چوارچێوه‌ى ماده‌ى حه‌فته‌مى پڕۆژه‌ یاساى پێشنیاز کرا و بڕگه‌یه‌ک جێبکرێته‌وه‌ که‌ئه‌ویش پێشنیازه‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانه‌ که‌ داوا ده‌کات لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ندى یاسایى که‌ له‌لایه‌ن دادوه‌رێکه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى بکرێت بۆ پێداچوونه‌ به‌ تۆمارى شه‌هیدان و جینۆساید پێکبهێنرێت.

هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى گفتوگۆکردنى پڕۆژه‌ یاساى چاکسازى له‌ ‌خانه‌نشینى و مووچه‌ ‌و ده‌رماڵه‌ ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌کان له‌ ‌هه‌رێم، باس له‌چۆنیه‌تیى رێکخستنه‌وه‌ى لیست و مووچه‌ى زیندانیانى سیاسى کرا.

له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌رۆک و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى ده‌سپاکى پشتگیرى و هاوکاریى لیژنه‌که‌یان و په‌ر‌له‌مانیان بۆ تێبینى و سه‌رنجه‌کانیان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆکایه‌تیى لیژنه‌که‌وه‌ ئه‌وه‌ بۆ وه‌فده‌که‌ى وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان روونکرایه‌وه‌، که‌ لیژنه‌که‌یان ئه‌و تێبینى و سه‌رنجانه‌ له‌ ‌راپۆرتى کۆتایى لیژنه‌ جێده‌که‌نه‌وه‌و به‌رزى ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان و خستنه‌ڕووى له‌کاتى گفتوگۆکردن و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌ یاساکه‌دا.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


رۆڵ و گرنگى گه‌نج له‌ هه‌ڵبژاردندا
نه‌ورۆز یادێکى نه‌ته‌وه‌ییه‌
با هه‌موو رۆژکانی ساڵ بکه‌ینه‌ رۆژی 8(ی) مارس
حه‌شدى شه‌عبى ده‌ستى به‌ ته‌عریب کردنى که‌رکوک کردووه‌
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
Created by AVESTA Group