4
7 کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى ژووره‌ بازرگانیه‌کانى عێراق ئه‌نجامدراوپه‌یوه‌ندیه‌کانى هه‌رێم و عێراق گرنگى پێدرا
11/2/2018
Increase text size Decrease text size

جه‌ماوه‌رنیوز







له‌کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى ژووره‌ بازرگانیه‌کانى عێراقدا جه‌خت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و عێراقکرایه‌وه‌.

سیروان محه‌مه‌د سه‌رۆکى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى سلێمانى ڕایگه‌یاند: ڕۆژى ١٠ى مانگ له‌ شارى به‌سره‌ کۆبونه‌وه‌ى یه‌کێتى ژووره‌ بازرگانیه‌کان به‌ڕێوه‌چوو که‌ ته‌واوى سه‌رۆک ژوره‌ بازرگانیه‌کانى عێراق و هه‌رێم به‌شداربون بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ڕه‌وشى کارى ژووره‌ بازرگانیه‌کان و ڕه‌وشى بازرگانى و ئابورى له‌ عێراق و کوردستان.


ڕاشیگه‌یاند: گرنگى به‌باسى خاڵه‌ سنوریه‌کان درا که‌ کێشه‌یان بۆ بازرگانان دروستکردووه‌ و بۆته‌ هۆى خاوبونه‌وه‌ى کارى بازرگانى وه‌ ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ى له‌نێوان هه‌رێم و عێراقدا هه‌بوو گرفتى بۆ دروستبووه‌ که‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بدۆزرێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانى و پیشه‌سازیه‌کان توندو تۆڵ بکرێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا: بڕیاردرا بۆ کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ به‌رپرسانى خاڵه‌ سنوریه‌کان بانگهێشتى کۆبونه‌وه‌که‌ بکرێن تاله‌نزیکه‌وه‌ باس له‌کێشه‌کان و گرفته‌کان بکرێن تا به‌هه‌مولایه‌ک بگه‌ینه‌ لێک تێگه‌شتنێک که‌چیتر گرفت بۆ بازرگانان دروست نه‌کرێت.


ناو
کۆمێنت



hizb
5
ئایا کێشه‌کانى هه‌رێم به‌هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر ده‌بێت ؟


توند و تێژی دژ به‌ژنان برینێکی سارێژ نه‌بوو
ئه‌گه‌ر ئه‌زانن خه‌ونه‌ .... بۆچى ڕامان ئه‌چڵه‌کێنن
دروشمى حزبه‌کان له‌ناوچه‌ داگیرکراوه‌کانى کوردستان چى ده‌بێت ؟
حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى چه‌ند راپۆرتێکى ناوخۆیى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌داته‌وه‌
پانۆراماى کۆبوونه‌وه‌ و دیداره‌کانى نێچیرڤان بارزانى له‌ داڤۆس
هه‌رێمى کوردستان سیسته‌مى په‌روه‌رده‌ى له‌ پێشینه‌ى کاره‌کانى داناوه‌
Created by AVESTA Group